کەمال حەننا جیجۆ (مردووی ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨) پاسەوانی تایبەتی سەددام حوسێن، سەرۆکی عێراق بوو. کەمال حەننا ئاشووری-کریستیان بوو. جگە لە کاری پاسەوانی ئەوا تامکەری خواردنی سەددام بوو. دەگوترێت کەمال ئەو کەسە بووە کە سەمیرە شابەندەر بە سەددام ناساندووە و کە دواتر بووەتە ژنی دووەمی ناوبراو.[١]
لە ١٨ی شترینی یەکەمی ١٩٨٨، کەمال لەلایەن عودەی کوڕی سەددام دەکوژرێت، ئەمەش لەکاتی ئاھەنگێکی سوزان موبارەک، خانمی یەکەمی میسڕدا بوو. لەوانەیە کوشتنی کەمال بەھۆی بابەتەکەی سەمیر بووبێت و عودەی تۆڵەی بۆ دایکی کردبێتەوە.[٢][٣][٤] حوسنی موبارەک بەھۆی ئەم ڕووداوەوە عودەی بە بێبەزەیی و دڵڕەق وەسفکرد.[٢]
لە فیلمی ماڵی سەددام (House of Saddam)، لە لەلایەن تۆڕی بی بی سی بەرھەمھێنرا ئەوا ئەکبەر کورتا ڕۆڵی کەمال حەننای گێڕا.[٥]