گابریێڵا پیزۆلۆ | |
---|---|
لەدایکبوون | گابریێڵا گرەیس پیزۆلۆ ١٠ی ئازاری ٢٠٠٣ سکێنێستادی، نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ناوەکانی تر | گابی پیزۆلۆ |
پیشە |
|
چالاکبوون | ٢٠١٣–ئێستا |
گابریێڵا گرەیس پیزۆلۆ (لەدایکبووی ١٠ی ئازاری ٢٠٠٣) خانمەکتەر و گۆرانیبێژێکی ئەمریکییە. یەکەم ناوبانگی دەرکرد لە بڕۆدوەی بۆ بەرجەستەکردنی ڕۆڵی ماتیلدا لە Fun Home (٢٠١٥). لە ٢٠١٩ دا، لە سەرتاسەری جیھاندا ناسرا بەڕۆڵی سوزی لە شتە نامۆکان.
پیزۆلۆ لە چەندەھا بەرھەمی ھەرێمیدا دەرکەوتووە پێش یەکەم کاری لە بڕۆدوەی بەڕۆڵی کارەکتەری سەرەکی لە Matilda the Musical.[١][٢] ئەو تاقیکردنەوەی بۆ کاستی ڕەسەنی Matilda کردووە و جەندەھا جار پەیوەندی پێوەکراوەتەوە بەڵام ھەڵنەبژێردراوە.[٣] ئەو دووبارە تاقیکردنەوەی کردەوە و سەرکەوتووبووە، کە یەکەم نواندنی وەرگرت لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣.[٤] ئەو چەندەھا دەرکەوتنی گشتی ھەبووە وەک ماتیلدا، وەک بڕۆدوەی لە پارکی برایەنت و پەخشی جل و بەرگی ڕاڵف لۆرن. کۆتا نواندنی لە ڕۆڵەکەدا لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٤ دا بوو. لە ئازاری ٢٠١٥ دا، پیزۆلۆ ھەڵبژێردرا بۆ جێگری ڕۆڵەکانی سمۆڵ ئالیسن، کریستیان، و جۆن لە موزیکاڵی Fun Home.[١] دوای جێھێشتنی سیدنی لوکەس لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ دا، پیزۆلۆ ڕۆڵی سمۆڵ ئالیسنی گرتە ئەستۆ. لەکاتی خاوەندارێتی ڕۆڵەکە، نواندنی کرد لە "Ring of Keys" لە چەندەھا بۆنەدا، وەک ٢٠ەم خەڵاتەکانی SAGE,[٥] و کۆشکی سپی.[٦] پیزۆلۆ ڕۆڵەکەی گێڕا تا کۆتایی بەرھەمھێنانەکە لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦.[٧]
لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ دا، پیزۆلۆ نواندنی کرد لە وەشانی کۆنسیرتی Sunday in the Park with George لە سەنتەری نیویۆرک سیتی.[٨] لە کانوونی دووەمی ٢٠١٧ دا، ڕۆڵی ئۆپاڵی گێڕا لە موزیکاڵی تازەی Because of Winn Dixie لە ڤیستیڤاڵی ئالاباما شێکسپیر.[٩] پیزۆلۆ دەنگی کریکێتی کردووە لە زنجیرەی ٢٠١٨ی Butterbean's Café.[١٠] ئەو ڕۆڵی سوزی ئەگێڕێت لە وەرزی سێیەمی شتە نامۆکان (٢٠١٩).
پیزۆلۆ لە سنووری سەرەوەی نیویۆرک لەگەڵ دایک و باوکی و خوشکە بچووکەکەی.[٣] Her دایک، ناتالی، مامۆستایەک کە پەروردەی کردووە کە لە Matilda دا بووە.[٤]
ساڵ | ناو | ڕۆل | تێبینییەکان |
---|---|---|---|
٢٠١٦ | Brain Dead | لۆڕێڵی گەنج | ئەڵقەی ١٣ |
٢٠١٧ | Beaches | سی سی گەنج | فیلمی تەلەڤیزیۆنی[١١] |
٢٠١٨ | Butterbean's Café | کریکێت | ڕۆڵی دەنگی سەرەکی |
٢٠١٩ | شتە نامۆکان | سوزی | ئەڵقەی: «بەشی ھەشتەم: جەنگەکەی ستارکۆرت» |
ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|
٢٠١٣–١٤ | Matilda the Musical | ماتیلدا وۆرموود | شانۆی شوبێرت ٢٢ی کانوونی یەکەم ٢٠١٣ – ١٣ی ئەیلوول ٢٠١٤ |
٢٠١٥–١٦ | Fun Home | سوینگ | شانۆی سێرکڵ ئین ذە سکوێر ٢٧ی ئازاری ٢٠١٥ – ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦ |
سمۆڵ ئالیسن | |||
٢٠١٦ | Sunday in the Park with George | لویس | سەنتەری نیویۆرک سیتی
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦–٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ |
٢٠١٧ | Because of Winn Dixie | ئۆپاڵ | ڤیستیڤاڵی ئالاباما شێکسپیر
٢٧ی کانوونی دووەم ٢٠١٧–١٢ شوبات ٢٠١٧ |