گابی کالیجا | |
---|---|
لەدایکبوون | |
نەتەوە | ماڵتایی |
ناسراوە بە | چالاکوانی مافەکانی ھاڕەگەزخوازان |
گابی کالیجا چالاکوانی مافەکانی ھاوڕەگەزخوازانی ماڵتایە.[١] ئێستا خوێندکاری بەشی لاوان و کۆمەڵگایە لە زانکۆی ماڵتا.[٢] لە ساڵی ٢٠١٠ بووە سەرۆکی کۆمەڵەی ھاڕەگەزخوازانی ماڵتا.[٣] لە ساڵی ٢٠١٤ەوە، بوو بە ھاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی ئای ئێل گی ئەی ئەورووپا، کە کۆمەڵەیەکی داکۆکیکارە لە مافەکانی گەی و لێزبیان.[٤] لە ساڵی ٢٠١٤، بەئاشکرا داوای گۆڕینی یاسایەکی لە دانمارک کرد کە داوای لە ترانسجێندەرەکان دەکرد کە پشکنینی تاقیگە بکەن بەرلەوەی بەشێوەیەکی یاسایی ڕەگەزی خۆیان بگۆڕن.[٥][٦]
لە درێژەی چالاکییەکانی وەک چالاکوانی ھاڕەگەزخواز، ئەوا گابی لە سێکتەری حکوومیش کاردەکات بۆ ڕاھێنان، وازھێنان لە ماددە ھۆشبەرەکان، پەرەپێدانی کۆمەڵگا و بەڕێوەبردنی پڕۆژە.[٢] لە ساڵی ٢٠١٢، بەھۆی چالاکییەکانیەوە، گابی لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٧]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گابی کالیجا تێدایە. |