گرووپی فورقان | |
---|---|
بەشدار لە دواھاتەکانی شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران | |
![]() | |
ساڵانی چالاکیی | نز. ١٩٧٦–کانوونی دووەم/ئایاری ١٩٨٠ |
ئایدۆلۆژیا | |
سەرکردەکان | |
شوێنگەسەرەکییەکان | تاران، شەقامی جەمالزادە، کۆڵانی ئەخەوان ٢٣[٥] |
ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکان | تاران، ورمێ، تەورێز[٦] |
دوژمنان | ![]() |
گرووپی فورقان (بە فارسی: گروە فرقان) گرووپێکی میلیشیای ئۆپۆزیسیۆنی ئێران بوو، کە بیروڕایەکی ئیسلامەتیی دژە ڕۆحانیی شیعەی ھەبوو.
فورقان بەرپرسانی باڵای ئێرانی تیرۆر کرد کە بریتی بوون لە محەممەدوەلی قەرەنی و مورتەزا موتەھیری و محەممەد موفەتەح و محەممەدعەلی قازی تەباتەبایی.[٨] ئەم گرووپە ھەروەھا ئەنجامدەری ھەوڵی تیرۆرکردنی عەلی خامنەیی لە ساڵی ١٩٨١دا بوو. پاڵنەری سەرەکیی پشت ئەم تیرۆرانە ڕەتکردنەوەی ئەو ئایەتوڵڵایانە بوو کە لەلایەن فورقانەوە بە «پیاوانی ئایینیی کۆنەپەرست» دەناسران.[٨] ئەم گرووپە دوای دەستبەسەرکردن و لەسێدارەدانی ئەندامە سەرەکییەکانی لە ساڵی ١٩٨٠دا لێک ھەڵوەشا.
گرووپی فورقان دژایەتیی کەرتە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەی دەکرد وەک «بازاڕییە دەوڵەمەندەکان»، «سیاسەتوانە لیبرالەکان» و «خوانەناسە مارکسیستەکان» کە لە ڕوانگەی ئەوانەوە «پیلانیان بۆ خیانەتکردن لە شۆڕشی ئیسلامی دادەڕشت».[٨] ئەو گرووپە خۆیان بە شوێنکەوتووی عەلی شەریعەتی ناودەبرد، ھەرچەندە زیاتر وەک بانگەشەیەک بۆ ناوبانگی زیاتر لێک دراوەتەوە.[٨]
![]() | ئەم «شیعە» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |