گرێی ئۆسلەر | |
---|---|
برینەکانی ئۆسلەر کە دۆزراونەتەوە لە دەست و پەنجەی پیاوێکی ٤٣ ساڵی تووشبوو بە ھەوکردنی بەکتریا لە ناوپۆشی دڵ. | |
Differential diagnosis | درمە ھەوکردنی ناوپۆشی دڵ |
گرێکانی ئۆسلەر بریتین لە برینی ئازاربەخش و سوورھەڵگەڕاو و بەرزبووەوە کە لەسەر دەست و پێیەکان دەبینرێن؛ کە پەیوەندیان بە کۆمەڵێک حاڵەتەوە ھەیە، لەوانە ئینفێکتڤ ئیندۆکاردایتس (واتا ھەوکردنی ناوپۆشی دڵ بەھۆی تەشەناوە)، ھەروەھا بەھۆی نیشتنی ئاوێتەی بەرگری (دژەتەن و دژەپەیداکەر) دروست دەبن. بوونی ئەوان پێناسەیەکی ھێمای ئۆسلەرە.[١]
گرێکانی ئۆسلەر لە ئەنجامی نیشتنی ئاوێتەکانی بەرگرییەوە پەیدا دەبن.[٢] ئەو وەڵامدانەوە ھەوکردنەی کە لە ئەنجامدا دروست دەبێت سەردەکێشێت بۆ ئاوسان و سووربوونەوە و ئازار کە تایبەتمەندی ئەم برینانەن.
گرێکان بە شێوەیەکی باو ئاماژەن بۆ ھەوکردنی بەکتریایی ناوپۆشی دڵ.[٣] ١٠–٢٥٪ی نەخۆشانی ھەوکردنی ناوپۆشی دڵ تووشی گرێی ئۆسلەر دەبن.[٤] ھێماکانی تری ھەوکردنی ناوپۆشی دڵ بریتین لە پەڵەی ڕۆز و برینەکانی جەینوەی. ئەوەی دواتریان، کە لەناو لەپی دەست و قاچیشدا ڕوودەدەن، دەتوانرێت لە گرێکانی ئۆسلەر جیابکرێتەوە، چونکە تێندەر نین (واتا ئازاربەخش لە کاتی دەست لێدان).[٢]
دەتوانرێت گرێکانی ئۆسلەر لەمانەش ببینرێن
گرێکانی ئۆسلەر بە ناوی بەڕێز ویلیام ئۆسلەرەوە ناونراون کە ئەوانی پێناسەکردووە لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا.[٥] ئەو بە «پەڵەی کاتی سووربوونەوەی گرێیێکی ئازاربەخش، بە شێوەیەکی سەرەکی لە پێستی دەست و قاچەکاندا» وەسفی کردوون.[٦]
{{cite journal}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گرێی ئۆسلەر تێدایە. |