گرەیس هۆپەر | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٠٦ |
مەرگ | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢ (٨٥ ساڵ) ڤێرجینیا ئەمریکا. |
ھۆکاری مەرگ | جەڵدەی دڵ |
شوێنی گۆڕ | گۆڕستانی نیشتمانی ئارلینگتۆن |
پیشە | ماتماتیکزان و پرۆگرامساز و فیزیکزان و ئەفسەری دەریایی و مامۆستای زانکۆ |
خەڵاتەکان |
|
گرەیس مۆرای هۆپەر (بە ئینگلیزی: Grace Hopper) لە ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٠٦ لەدایک بووە و لە ١ی ١ی ١٩٩٢ کۆچی دوایی کردووە، زانای کۆمپیوتەری ئەمریکی بووە و جەنەڕاڵێکی گەورەی هێزی دەریایی ئەمریکا بووە، یەکێک بووە لە یەکەم پرۆگرامسازەکانی زانکۆی هارڤارد کۆمپیوتەری مارکی یەکەم لە ساڵی ١٩٤٤. یەکەم بانکی زمانی بەرنامەسازی داهێنا، و لەنێو ئەو کەسانەدا بوو کە بیرۆکەی زمانە بەرنامەسازییە سەربەخۆکانی ئامێریان بەناوبانگ کرد، کە بووە هۆی پەرەپێدانی زمانی کۆبۆل.[١]
[٢]
وەک ڕێزلێنانێک بۆ دەستکەوتەکانی و پلەی دەریایی، هەندێک جار نازناوی "نیعمەتی گەورە"ی پێدەدرا و کەشتیی تێکدەری ئەمریکی (USS Hopper) بە ناوی ئەوەوە ناونرا.[٣]
هۆپەر لە شاری نیویۆرک لەدایک بووە، گەورەترینی سێ خوشک و برای بووە، دایک و باوکی بە ناوەکانی واڵتەر فلێچەر مۆرای و ماری کامپبێل ڤان هۆرن بە ڕەچەڵەک سکۆتلەندی و هۆڵەندی بوون، هەروەها پێشەنگی کڵێسای کۆنگرەیشناڵی ڕۆژئاوا بوون. باپیرەی هۆپەر ئەمبر (ئەلێکساندەر ویڵسن ڕوسیل) دەریاوان بووە لە هێزی دەریایی ئەمریکا و لە شەڕی مۆبایل بەی لە کاتی شەڕی ناوخۆی ئەمریکادا شەڕی کردووە.[٤]
هۆپەر لە شاری نیویۆرک لەدایک بووە، گەورەترینی سێ خوشک و برا بووە، دایک و باوکی بە ناوەکانی واڵتەر فلێچەر مۆرای و ماری کامپبێل ڤان هۆرن بە ڕەچەڵەک سکۆتلەندی و هۆڵەندی بوون، هەروەها پێشەنگی کڵێسای کۆنگرەیشناڵی ڕۆژئاوا بوون. باپیرەی هۆپەر ئەمبر (ئەلێکساندەر ویڵسن ڕوسیل) دەریاوان بووە لە هێزی دەریایی ئەمریکا و لە شەڕی مۆبایل بەی لە کاتی شەڕی ناوخۆی ئەمریکادا شەڕی کردووە.[٥]
لە ساڵی ١٩٣٤ هۆپەر بڕوانامەی دکتۆرای لە بیرکاری لە زانکۆی یێڵ لە ژێر چاودێری ئۆستن ئۆر وەرگرتووە و لە هەمان ساڵدا تێزی خۆی بە ناوی جۆرە نوێیەکانی پێوەرەکانی کەمکردنەوە بڵاوکردەوە. هۆپەر لە ساڵی ١٩٣١ دەستی بە وانەوتنەوە کردووە لە کۆلێژی ڤاسار، لە ساڵی ١٩٤١ پلەی بەرزکرایەوە بۆ یاریدەدەری مامۆستا.[٦]
لە ساڵی ١٩٣٠ هۆپەر هاوسەرگیری لەگەڵ پرۆفیسۆر ڤینسێنت فۆستەر هۆپەر (لەدایکبووی ١٩٠٦، کۆچی دوایی کردووە لە ساڵی ١٩٦٧)، مامۆستای زانکۆی نیویۆرک، هاوسەرگیرییەکە بەردەوام بوو تا جیابوونەوەیان لە ساڵی ١٩٤٥، هۆپەر هەرگیز هاوسەرگیری نەکردەوە، هەڵبژارد ناوی بنەماڵەی هاوسەرەکەی پێشووی بهێڵێتەوە.[٧]
کۆنفرانسی گرەیس هۆپەر بۆ ژنان لە بواری تەکنەلۆجیادا بە یەکێک لە بەناوبانگترین گردبوونەوە نێودەوڵەتییەکان دادەنرێت لەو بوارەدا، و ساڵانە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە ساڵی ١٩٩٤ەوە، لەلایەن پەیمانگای ئانیتا بۆرگ بۆ ژنان و تەکنەلۆژیاوە ڕێکدەخرێت، ئامانجی ئەم چالاکییە بۆ پشتگیریکردنی خانمان لە بواری زانستی کۆمپیوتەر و هاندانیان بۆ هەڵبژاردنی ئەم پسپۆڕییە وەک ڕێگایەکی پیشەیی، بە فراوانکردنی پەیوەندییە پیشەییەکانیان و ڕاهێنەرایەتیکردنیان.[٨]
١: "مرۆڤەکان هەستیارن بەرامبەر گۆڕانکاری. حەز دەکەن بڵێن 'هەمیشە بەم شێوەیە کارمان کردووە.' هەوڵدەدەم بەرەنگاری ئەوە ببمەوە، هەر بۆیە کاتژمێرێکم لەسەر دیوارەکە هەیە کە بە ئاراستەی پێچەوانەی کاتژمێر دەڕوات."[٩] ٢: "جامەکە نە نیوەی بەتاڵە و نە نیوەی پڕە. بە سادەیی گەورەترە لەوەی پێویستە. بەدەستهێنانی لێبوردن ئاسانترە لە مۆڵەت."[١٠]
گرەیس لە کانوونی دووەمی ١٩٩٢ لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا لە شاری ئارلینگتۆن لە ویلایەتی ڤێرجینیا کۆچی دوایی کرد.[١١]
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)