گلیزا ٥٨١ جی (بە ئینگلیزی: Gliese 581 g) بە کوورتکراوەیی Gl 581 g، یەکێکە لە ھەسارەکانی دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر، ئاشکراکراوە ئەو ھەسارەیە دەخوولێتەوە لە دەوری ئەستێرەی گلیز ٥٨١، و نزیکەی ٢٠٫٥ ساڵی تیشکی لە زەوییەوە دوورە بە بەرامبەری ١٩٣ تڕلیۆن کیلۆمەتر، باوەر وایە کە ٦مین ھەسارەیە بەپێی ڕیزبەندی لە دەوری ئەستێرەی گلیز ٥٨١ بسوڕێتەوە. ئەو ھەسارەیە دەکەوێتە ناوچەی زێرین (Goldilocks) ناوچە تایبەتمەندییە زێرییەکان. بە واتای ناوچەی ژیان و گونجاو بۆ ژیان، و ئێستا بە ئەگەری زۆرەوە پێشبینی دەکرێ لەسەر ھەسارەی گلیزا٥٨١جی ئاو ھەبێ.
ھەسارەی گلیز ٥٨١ جی دۆزرایەوە لە ئێوارەی چوارشەمی ٢٥ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٠، لەلایەن کۆمەڵێک لە زانایانی فەلەکناسی لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە سانتا کروز
باوەر وایە کە ھەسارەی گلیزا ٥٨١ جی وەکو زەوی جێگەیەکە ئەگەری ژیانی لێیە یاخوود ئومێدی مانەوە و بەڕێوەچوونی ژیان لەسەر ئەو ھەسارەیە ھەیە، و پێشبینی دەکرێ ئاویشی لێبێت و لەگەڵ ئەوەش پلە گەرمییەکەی لەگەڵ پلەی گەرمی زەوی لێک نزیکن بە نزیکەی زانایان پێشبینی دەکەن پلەی گەرمی لەسەر ھەسارەی گلیز ٥٨١٢ جی لە نێوان ٣١− تا ١٢− پلەی گەرمی دابێت.