گۆران ڤیشنجیچ | |
---|---|
لەدایکبوون | شیبێنیک، کرواتیا | ٩ی ئەیلوولی ١٩٧٢
ھاوسەر | Eva Višnjić |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی کرواتی، زمانی ئینگلیزی |
پیشە | ئەکتەر، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەری فیلم |
پەروەردە | Academy of Dramatic Art |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٨٨ |
نەژاد | Croats |
خەڵاتەکان | Večernjakova Ruža Award |
گۆران ڤیشنجیچ (بە ئینگلیزی: Goran Višnjić) لەدایکبووی ٩ی ئەیلوولی ١٩٧٢) ئەکتەری کرواتی-ئەمریکییە و لە فیلم و بەرھەمە تەلەڤیزیۆنییە ئەمریکی و بەریتانیایییەکان بەشداری کردووە. لە ئەمریکا بە ڕۆڵی دکتۆر لوکا کۆڤاچ لە فیلمی ER و گارسیا فلین لە فیلمی Timeless ناسراوە کە ھەردووکیان زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکەی ئێن بی سی یە. بۆ فیلمی ER ئەو و کاستەکەی پاڵێوراو بوون بۆ دوو خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە. زاوای دەرھێنەری فیلمی کرواتییە و بەرپرسی پێشووی تەلەڤیزیۆنی ڕادیۆیی کرواتیایە (١٩٩١–٩٥)، ئەنتون ڤردۆڵجاک.[١] لە کۆتایییەکانی نەوەدەکاندا ڕووی لە ئەمریکا کردووە.[٢]
ڤیشنجیچ لە ٩ی ئەیلوولی ١٩٧٢ لە شاری شیبێنیک لە وڵاتی کرواتیا لە ویلایەتی یوگۆسلاڤیا لەدایکبووە. یەک خوشک و برایەکی ھەیە کە برایەکی گەورەیە بە ناوی یۆشکۆ. باوکی بە ناوی ژێلجکۆ شۆفێری پاس بووە و دایکی بە ناوی میلکا لە بازاڕێکدا کاری دەکرد.[٣] بە درێژایی تەمەنی منداڵی لە شانۆنامەکاندا دەرکەوتووە و لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا یەکەمجار لەسەر شانۆ دەرکەوتووە لە فیلمی مشتومڕاوی یوگۆسلاڤیا بەناوی Braća po materi (١٩٨٨)، ڕۆڵی ئوستاشایەکی گەنجی گێڕاوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گۆران ڤیشنجیچ تێدایە. |