گۆردن جەیمس ڕامزی OBE (بە ئینگلیزی: Gordan Ramsay، لەدایکبووی ٨ی تشرینی دووەمی ١٩٦٦) شێفیکی بەریتانی، و خاوەنی ڕێستورانت، و کەسایەتیی تەلەڤیزیۆنی و نووسەرە. گرووپە ڕێستورانتەکانی بەناوی گۆردن ڕامزی ڕێستورانتس، لە ١٩٩٧ دامەزراوە و بە گشتی ١٧ ئەستیرەی میشلنی پێبەخشراوە، و لە ئێستادا ٧ لەم ئەستێرانەی ھەیە.[١][٢][٣][٤] ڕێستورانتە بەناوبانگەکەی لە چێڵسا، لەندەن لەوەتەی ٢٠٠١ سێ ئەستێرەی میشلنی ھەیە.[٥] لەدوای بەناوبانگ بوونی لە ١٩٩٩ گۆردۆن ڕامزی بووبە یەکێک لە شێفە بەناوبانگ و کاریگەرەکان لە شانشینە یەکگرتووەکان.[٦][٧]
گۆردۆن ڕامزی نیشانی OBE لە ساڵی نوێی ٢٠٠٨ لەلایەن شاژن ئێلیزابێتی دووەم پێبەخشراوە؛ و لە ٢٠٠٠ ناوی خرایە سەرتۆپی شێفەکانی بەریتانیا، و لە تەممووزی ٢٠٠٦ خەڵاتی کاتێی بەدەست ھێنا بە ناونیشانی "باشترین چێشتخانەی سەربەخۆی ساڵ". کە ئەمەش کردی بە تەنھا سێیەم کەس کە سێجار لەسەر یەک خەڵاتی کاتێی ببنەوە[٨]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گۆردن ڕامزی تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |