گۆشەگیریخوازی

گۆشەگیریخوازی زاراوەیەکە بەکاردێت بۆ ئاماژەکردن بە فەلسەفەیەکی سیاسی کە بانگەشە بۆ سیاسەتی دەرەوە دەکات، کە دژی تێوەگلان لە کاروباری سیاسی و بەتایبەتی شەڕی وڵاتانی دیکەیە. بەم شێوەیە گۆشەگیریخوازی لە بنەڕەتدا بانگەشە بۆ بێلایەنی دەکات و دژی تێکەڵبوونە لە ھاوپەیمانییە سەربازییەکان و پەیماننامەکان. گۆشەگیریخوازی لە پاکترین شێوەی خۆیدا دژی ھەموو پابەندبوونەکانە بە وڵاتانی دەرەوە لەوانەش پەیماننامە و ڕێککەوتنە بازرگانییەکان.[١]

ئەمەش جیاوازە لەگەڵ فەلسەفەکانی وەک داگیرکاریخوازی و فراوانخوازی و ئینتەرناسیۆنالیزمی لیبڕاڵ.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Thomas S. Vontz, "Isolationism." World Book Multimedia Encyclopedia (2013).