![]() | ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
گەردوونی درێژکراوەی دی سی یان جیھانی دی سیی فراوانکراو (بە ئینگلیزی: DC Extended Universe و کورت دەکرێتەوە بۆ: DCEU) نیشانەیەکی ڕاگەیاندنی بازرگانیی ئەمریکییە و جیھانێکی خەیاڵیی ھاوبەشە کە تێیدا فیلمەکانی سوپەر پاڵەوانەکان کۆ دەبێتەوە، بەرھەمھێنراوە لەلایەن وارنەر برەدەرز، کە ئەویش بریتییە لە کۆمەڵێک کەسایەتی لە بڵاوکراوەکانی کۆمیکەکانی دی سیدا دەرکەوتووە. جیھانێکی ھاوبەش، وەک جیھانی دی سی ڕاستەقینەی ناو کتێبە نەخشێندراوەکان، کە بەھۆی یەکگرتنی تووخمەکانی چیرۆکێکی ھاوبەش، و تیمی ڕۆڵگێڕان، و کەسایەتییەکان دروست دەکرێت.[١]
یەکەم فیلم لە گەردوونی درێژکراوەی دی سی بریتی بوو لە پیاوی پۆڵا (٢٠١٣)، لەسەر شێوەی ڕیبۆت بۆ زنجیرە فیلمەکانی سووپەرمان، و بە دوایدا باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری (٢٠١٦) ھات. پاشان دەستەی خۆکوژی (٢٠١٦)، کە بە دوایدا ژنی سەرسورھێنەر (٢٠١٧) ھات پاشان فیلمی دەستەی دادپەروەری (٢٠١٧) و چەند فیلمێکی تر، ھەموو فیلمەکان لەلایەن کۆمپانیای وارنەر برۆس بڵاو دەکرێتەوە.
سێ فیلمەکەی سەرەتای کۆمپانیای دی سی جێگەی ڕەزامەندی ڕەخنەگران نەبوون، بۆیە دوای سەرکەوتنی وندەر وومان، ڕاگەیانرا کەوا جۆس ویدن ڕۆڵێکی بەرچاوتری دەبێت لەسەر فیلمەکانی داھاتوودا.
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گەردوونی فراوانکراوی دی سی تێدایە. |