گەزۆ، شۆکە[١] یان شەوەکە (بە ئینگلیزی: Manna) ماددەیەکی شیرینە کە لەسەر داروگەڵای بڕێک دار دروست دەبێت. گەزۆ بەرھەمی جۆرە مێروویەکە کە لەسەر دار و گەڵای درەختان دەژییەت، ھەرچەند ڕێککەوتنێکی ھەمەلایەنەی مێژوویی لەسەر چییەتی و چۆنییەتیی دروستبوونی گەزۆ بوونی نیە.[٢] لە بڕێک ناوچەدا بە جۆرێک ئۆرگانیزم دەوترێ کە لەسەر درەخت و بەرد دەڕوێن و شیرینن. گەزۆ لە زۆرێک لە ناوچەکانی مێزۆپۆتامیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ھەیە. لە کوردستاندا، بەتایبەت، لەمێژەوە بووە و ناسراوە.[٣] لە ئایینە ئیبراھیمییەکاندا وتراوە کە خودا لە ئاسمانەوە بۆ گەلی ئیسرائیلی ناردووە.[٤]
{{cite web}}
: پارامەتری |title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گەزۆ تێدایە. |