گەشتی ١١ی ھێڵی ئاسمانیی ئەمریکی (بە ئینگلیزی: American Airlines Flight 11) گەشتێکی سەرنشینی ناوخۆیی بوو کە لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١ لە چوارچێوەی ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول لەلایەن پێنج ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدەوە ڕفێندرا. محەممەد عەتا، رفێنەری فڕۆکەکە، بە ئەنقەست فڕۆکەکەی کێشا بە تاوەری باکووری ناوەندی بازرگانیی جیھانی لە شاری نیویۆرک و ھەر ٩٢ کەسی ناو فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا و ١٤٠٢ کەس مردن بەھۆی کاریگەری ھێرشی فڕۆکەکە.
"ئێمە لە دابەزینی خێراداین ... ئێمە لە ھەموو شوێنێکداین. ئای خودایە ئێمە زۆر نزمین!"
|
ئیمی سوینی، کارمەندی فڕۆکەکە لە فڕۆکەی ١١، چەند ساتێک پێش کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە [١]
|
لە کاتژمێر ٠٨:٤٦:٤٠[٢]عەتا بە ئەنقەست گەشتی ١١ی ھێڵی ئاسمانیی ئەمریکیی کێشا بە ناو ڕووبەری باکووری تاوەری (تاوەری ١)ی ناوەندی بازرگانیی جیھانی.[٣]