گەلی مەدیەن یان گەلی شوعەیب یان ئەسحابولئەیکە (بە عەرەبی: قوم مَديَن يان أصحاب الأيکة) ناوی هۆزێکە لە عەرەبە کۆنەکان لە باکووری ڕۆژئاوای نیمچە دوورگەی عەرەبی شوێنەواری نیشتنگەکانیان دەکەوێتە نزیک شاری ئەلبەدع (البدع) سەربە ناوچەی تەببوک لە باکووری خۆرئاوای سعودیە، خەڵکی مەدیەن شوان و بازرگان بوون، فێڵیان لە تەرازوو دا دەکرد و پەرستشیان بۆ داری (الأیک) ئەنجامدەدا.[١] بەپێی قورئانی پیرۆز خوای گەورە پێغەمبەرێکی بۆیان نارد بۆئەوەی هانیانبدات بۆ بازرگانی دادوەرانە و پەرستنی خوای گەورە، جا ڕەتیان کردەوە کە خوا بپەرستن و سەرپێچی نەکەن، جا خوای گەورە سزای دان. وە پێغەمبەر مووساش هاتووە بۆ ئەم شوێنە دوای هەڵاتنی لە میسڕ لەبەر فیرعەون.
ناوی گەلی مەدیەن زۆرجار هاتووە لە تەورات کەوا گەلی مەدیەن تیشتەجێی نەقەب بوون لە پێرستی ئەو گەلانەی کە لە فەڵەستین دەژین. و هەروەها ئەمانەش باسکراون:
لە قورئانی پیرۆز دا باسکراوە کە پێغەمبەر مووسا کۆچیکردووە بۆ ناویان، وە نیشتنگەکانیان نزیکە لە نیشنگەکانی گەلی سەمود وە خوای گەورە پێغەمبەرێکی بۆ ناردوون لەناو خۆیان کە ناوی شوعەیبە.
خوای بەرز و پایەدار دەفەرموێ: ﴿وَإِلَى مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْبًا قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ وَلَا تَنْقُصُوا الْمِكْيَالَ وَالْمِيزَانَ إِنِّي أَرَاكُمْ بِخَيْرٍ وَإِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ مُحِيطٍ ٨٤﴾ [ھوود:٨٤] واتە: {وە ناردمان بۆ (خەڵکی) مەدیەن برایان شوعەیب وتی ئەی گەلەکەم خوا بپەرستن هیچ پەرستراوێکتان نیە بێجگە لە ئەو، کەموکوڕی لە پێوانە و کێشان مەکەن بەڕاستی من دەتان بینم بە ماڵ و سامانی زۆرەوە بەڕاستی من لەسەرتان دەترسم کە سزای ڕۆژی گشتگیر ئەوقەتان بگرێت} بەمانای ئەوەی کە خوای گەورە پێغەمبەر شوعەیبی نارد بۆ گەلی مەدیەن بۆئەوەی بانگیان بکات بۆ پەرستنی خوای تاک و بێ هاوبەش و ڕێگریان لێبکات لە فێڵکردن و تەرازووبازی جا ئەگەر کردیان ئەوە خوای گەورە نیعمەتیان پێدەبەخشێ بە ژیان و ڕزق و ڕۆزیان، ئەگەرنا ڕزق و ڕۆزیان لەدەست دەدەن و توشی سزا دەبن لە ڕۆژی دواییدا.
خوای بەرز و پایەبەرز ناوی لە گەلی شوعەیب ناوە (أصحاب الأیکة) واتە (خاوەن بێشەکان یان باخاتەکان) لەچەند حاڵەتێک، خوای پاک و بێگەرد دەفەرموێ :
زۆربەی شیکەرەوەکان ڕێک کەوتوون لەسەر ئەوەی کە (أصحاب الأیکة) گەلی شوعەیبن، (الأیک) داری دەورەدراوە (یان داپۆشراوە).
وە هاتووە کە (أصحاب الأيکة) یان (خاوەن باخاتەکان) گەلی مەدیەنن و گەلێکی تر نین کە شوعەیبی بۆ نێردرابێ هەروەک ئیبن کەسیر باسی کردووە ئەمەش لەبەر دوو هۆکار:
یەکەمجار ڕێگری لێکردوون لە کەم وکوڕی پێوان و کێشان کاتێک دایان بە خەڵکی، پاشان فەرمانی پێکردوون بە دادوەری کردن لە پێوان و کێشاندا، وە بڵاو کردنەوەی خراپەکاری لە زەویدا لەسەریان قەدەغەکرد، وە ڕێگایان دەبڕی، خوای گەورە دەفەرموێ: (بَقِيَّتُ اللَّهِ خَيْرٌ لَّکمْ) واتە: (ئەوەی کە خوا بۆتان دێڵێتەوە چاکترە) بە (فەتح) کردنی پیتی (تاء) هەروەک لە (نوسینی عوسمانی) دا هاتووە، (ئیبن عەباس) وتویەتی: ڕسق و ڕۆزی خوا چاکترە بۆ ئێوە، وە (حەسەن) وتویەتی: ڕسقی خوا باشترە لە فێڵکردنتان لە خەڵک، وە (الربیع) وتویەتی ڕاسپاردە یان میراتی خوا چاکترە بۆتان، وە (موجاهید) وتویەتی: گوێڕأیەڵی کردنی خودا، وە (قوتادە) وتویەتی: سامانی ئێوە لە خوداوە چاکترە. وە (ئیبن جەریر) وتویەتی: یانی ئەوەی کە بەدەستی دێنن بە حەڵاڵی و دادوەری کردن لە پیوان و کێشان دا چاکترە لە بردنی حەرامی پارەی خەڵک، وتم: وە بەقسەی قورئان دەچێ کە دەفەرموێ: (قُل لَّا يَسْتَوِي الْخَبِيثُ وَالطَّيِّبُ وَلَوْ أَعْجَبَک کثْرَةُ الْخَبِيثِ) واتە: ( (ئەی موحەممەد) پێیان بڵێ پیس و پاک یەکسان نین ئەگەرچی زۆریەتی پیسەکە سەرسامت بکات) ، وە دەفەرموێ (وَمَا أَنَا عَلَيْکمْ بِحَفِيظٍ) واتە: ( وە من پارێزەر نیم بەسەرتانەوە) مەبەستی ئەوەیە کە من چاودێر نیم یانی بۆ ئەوە مەیکەن کە خەڵک بتان بینێ بەڵکو بۆ ئەوەی خوا پاک و بێگەرد بتان بینێ.
پێی دەڵێن بۆ گاڵتە پێکردن - خوای گەورە ناشرینیان بکات - {أصلاتک} یانی نوێژەکەت،
(تأمرک ان نترک ما یعبد اباؤنا) (فەرمانت پێدەکات کە واز لەو پەرستراوانە بهێنین کە باو و باپیرانمان دەیپەرستن) یانی بتەکان (أو أن نفعل في اموالنا ما نشاء) (یان ڕێگریمان لێبکات لەوەی کە هەرچی بمانەوێ لە ماڵ وسامانمان ئەنجامی بدەین) وە ئێمە هەرچیەکی بمانەوێ لە ماڵ و سامانمان دەیکەین، (الحسن) لەم ئایەتەدا وتویەتی: بەڵی سوێند بەخوا نوێژەکەی فەرمانیان پێدەکات کە واز لەوە بێنن کە باو و باپیرانیان دەیانپەرست، وە (الثوري) وتویەتی: لە قسەی مەدیەن کە وتویانە (یان هەرچیەکی بمانەوێ ئەنجامی بدەین لە ماڵ و سامانمان) مەبەستیان زەکات و بەخشینە، (إنک لأنت الحلیم الرشید( (بەڕاستی تۆ هێمن و خاوەن ژیریت) دوژمنانی خودا لێرەدا مەبەستیان گاڵتە پێکردنە -خوا ناشرینیان بکات- .
شوعەیب پێیان دەڵێت (ئەی گەلەکەم ئەگەر من بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرام لە لای پەروەدگارم بۆ هێنابن) یانی ئەوە دەبینن کەمن بانگەوازی بۆ دەکەم، (وە ڕزق و ڕۆزیەکی چاک وحەڵاڵێ پێبەخشیم) گووتراوە: مەبەستی پێغەمبەرایەتیە، وە گووتراوە: مەبەستی ڕسق وڕۆزی حەڵاڵە و هەردووکیان پێشبین دەکرێ، (وە ناشمەوێ ئەوە بکەم کە لە ئێوەی قەدەغە دەکەم) یانی شتێکتان لێ قەدەغە ناکەم و خۆم بە نهێنی بیکەم و ئێوە ئاگاتان لێێ نەبێت، (قوتادە) وتویەتی: یانی ڕێگریتان لێناکەم لە شتێک کە خۆم بیکەم، (هیچم ناوێ تەنها دەمەوێ چاکسازی بکەم ئەوەندەی بتوانم) یانی مەبەستم لەو فەرمان و ڕێگریانەی کە من دەیکەم هیچ مەبەستێکم نیە تەنها دەمەوێ چاکتان بکەم ئەوەندەی توانام هەبێ، (وە ڕێکخستنی کارەکانم و تەوفیفم کەس نیە تەنیا خودا نەبێت پشتم بەو بەست) یانی لە هەموو کارەکانم، (گەڕانەوە هەر بۆ لای ئەوە) (موجاهید) دەڵێ یانی دەگەڕێمەوە.
پێیان دەڵێت: (وە ئەی گەلەکەم با دژایەتیتان لەگەڵم) یانی با هەڵتان نەگرێ دوژمنایەتی و بوغزتان لەمن بۆ سوور بوون لەسەر خراپەکاری و فەساد، ئەگەرنا سزاتان تووش دەبێ وەک چۆن توشی گەلی نووح و گەلی لووت و گەلی ساڵح بوو، وە (السدي) وتویەتی: دوژمنایەتی مەبەستی ئەوەیە، کە بچنە ناو گومڕایی و غافل بوون و سەرپێچی کردن ئەگەرنا وەکو ئەم گەلانەتان لێدێت، وە کاتێک خەڵک عوسمانی کوڕی عەففانیان گرت ئەم ئایەتەی پێیوتن (وَيَا قَوْمِ لَا يَجْرِمَنَّکمْ شِقَاقِي أَن يُصِيبَکم مِّثْلُ مَا أَصَابَ قَوْمَ نُوحٍ أَوْ قَوْمَ هُودٍ أَوْ قَوْمَ صَالِحٍ) و وتی: ئەی گەلەکەم مەمکوژن ئەگینا ئێوە ئاوان (هەردوو دەستی تێک ئاڵاند) (ابی حاتەم) گێڕاویەتیەوە. (وە هۆزی لووتیش لە ئێوە دوور نین) گووتراوە کە مەبەست لە کاتە، وە گووتراوە: مەبەست لە شوێنە و هەردووکیان پێشبین دەکرێت،(وە لە پەروەردگار بخوازن لێتان خۆشبێت) لەبەر ئەو تاوانانەی ئەنجامتان داوە، (پاشان بگەڕێنەوە بۆلای) لەو تاوان و سەرپێچیانەی ئەنجامی دەدەن، (بەڕاستی پەروەردگارم بەبەزەیی و میهرەبانە و دلۆڤانە) بۆ ئەو کەسەی کە دەگەڕێتەوە بۆلای.
دەڵێن (هۆزی شوعەیب): (ئەی شوعەیب تێناگەین) یانی تێناگەین (لە زۆربەی) لە قسەکانت، ((وە ئێمە بە لاوازت دەزانین لە ناوماندا)) گێڕدراوەتەوە لە (سعیدی کوڕی جبیر) و (الثوري) گوتویانە: شوعەیب کوێر بوو (بۆیە وایان پێ وتووە) ، (السدي) وتویەتی: تۆ یەک کەسی، (أبو روق) وتویەتی: مەبەستیان گاڵتە پێکردن بوو، چونکە عەشیرەتەکەت لەسەر ئایینی تۆ نین، ((خۆ ئەگەر دەستە و خزمانت نەبوایە ئەوا بەردبارانمان دەکردیت)) یانی بەردبارانمان دەکردی (وە بەڕاستی تۆ لای ئێمە دەسەڵات و توانات نیە) یانی تۆ دەسەڵات و توانات نیە لای ئێمە ((وتی ئەی گەلەکەم ئاخۆ دەستە و خزمانی منتان پێ بە دەسەڵاتترە لە خودا)) دەڵێ: ئایا وازم لێدێنن لەبەر خاتری عەشیرەتەکەم و وازم لێناهێنن
جا کاتێ شوعەیبی پێەمبەری خودا نائومێد بوو لە وەڵامەکانیان وتی: ((ئەی گەلەکەم، هەروا بەردەوام بن لە کردەوەکانتان)) یانی ڕێچکە و ڕێگاتان، وە ئەوە هەڕەشەیەکی توندە، ((وە منیش کردەوە دەکەم)) لەسەر ڕێچکە و ڕێبازی خۆم، ((جا لەمەولاش دەزانن کێ سزای بۆ دێت و کێ ڕسوا و سەرشۆڕ دەبێ و کێ درۆزنە)) یانی لە من و لە ئێوە، ((وە چاوەڕێبن)) یانی چاوەڕێبکەن (چاوەڕێی ئەنجام بکەن) ، ((هەروا منیش لەگەڵ ئێوە چاوەڕێم)) ، جا دەفەرموێ خوای بەرز و پایەدار: ((جا کاتێ فەرمانی ئێمەیان بۆ هات، شوعەیب و ئەوانەی بڕوایان پێی هێنابوو ڕزگار کرد بە بەزەیی و دلۆڤانی خۆمان، وە ئەوانەی کە ستەمیان کردبوو دەنگ و شریخە (یەکی توند) گرتنی ئینجا هەموویان لە شوێنەکانی خۆیاندا دەمەو ڕوو کەوتن} لە فەرموودەی پایەبەر {جاثمین} یان {دەمەوڕوو} یانی نەبزۆک و وەستاو و بێ جووڵە، وە دەفەرموێ ((بەشێوەک وەک ئەوەی بڵێی کە هەرگیز لەوێدا نیشتەجێ نەبووبن)) یانی لە ماڵەکانیان بژین پێش ئەمە، ((بێداربن، دووری و تیاچوون بە خەڵکی مەدیەن هەروەک چۆن گەلی سەموود تیاچوون و دووربوون (لە ڕەحمی خوا) )) وە گەلی سەموودیش دراوسێیان بوون ماڵ و نیشتنگەیان نزیک بوون لە یەکتر، وەهەروەها هاوشێوەیان لە سەرپێچی دا و وەهەروەها هەردوو هۆز عەرەب بوون.
وە خوای گەورە پێغەمبەر شوعەیب و ئەوانەی کە بڕوایان هێنابوو ڕزگار کرد.
لە فەرموودەی ئەبوو زەر دا کە لە سەحیحی (إبن قحبان) لە باسکردنی پێغەمبەران و نێردراواندا وتویەتی: (چواریان عەرەبن: هوود و ساڵح و شوعەیب و پێغەمبەرەکەت ئەی ئەبا زەر) وە پێغەمبەر محەممەد (دروود و سەلامی خوای لەسەر) ئەگەر باسی شوعەیبی بکردایە دەیفەرموو: (ئەوە وتاربێژی پێغەمبەرانە) .
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گەلی مەدیەن تێدایە. |