![]() وێنەکێشان و دەقی دەستنووس لەلایەن فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی | |
نووسەر | فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی |
---|---|
سەردێڕی سەرەکی | گەمژە–Идиот |
وڵات | ڕووسیا |
زمان | ڕووسی |
بڵاوکەرەوە | گۆڤاری پەیامبەری ڕووسی، (١٨٦٨–١٨٦٩) |
گەمژە (بەڕووسی: Идиот) ڕۆمانێکە کە ڕۆماننووسی ڕووسی فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی لە سەدەی نۆزدەھەمدا نووسیوویەتی، لەنێوان ساڵانی ١٨٦٨–١٨٦٩ بە شێوەیەکی زنجیرەیی لە گۆڤاری پەیامبەری ڕووسیدا بڵاوکراوەتەوە.[١]
ڕۆمانی گەمژە شانبەشانی بەرھەمەکانی تری دۆستۆیەڤسکی وەک یەکێک لە گرنگترین بەرھەمەکانی سەردەمی زێڕینی وێژەی ڕووسی ڕیزبەندی دەکرێت.
ناونیشانی پەرتووکەکە ئاماژەیەکی گاڵتەجاڕانەیە بۆ پاڵەوانی ڕۆمانەکە، شازادە (نیاز) لێڤ نیکۆلایڤیچ میشکین، گەنجێک کە زۆرێک لە کارەکتەرەکانی ڕۆمانەکە بە ھەڵە وا دەزانن کە زیرەکی و ژیری نییە؛ بەھۆی کارە چاکەکانی و دڵی باشی و سادەیی و ساویلکەییەکەی. دۆستۆیەڤسکی ویستوویەتی شازادە میشکین وەک «پیاوێکی باش و جوان بێ جێی گفتوگۆ» نیشان بدات. ڕۆمانەکە بەدواداچوون بۆ دەرئەنجامەکانی دانانی تاکێکی وەھا تایبەت، لەناو ململانێ و ئارەزوو و خولیای کۆمەڵگەی ئاساییدا دەکات، چ بۆ خودی مرۆڤ چ بۆ ئەوانی دیکە.[٢]
جۆزێف فرانک پەرتووکی گەمژە بە «گرنگترین بەرھەمی کەسی لە ھەموو بەرھەمە سەرەکییەکانی دۆستۆیەڤسکی وەسف دەکات، ئەو پەرتووکەی کە نزیکترین و دڵسۆزانەترین باوەڕە پیرۆزەکانی تێدا بەرجەستە کردووە». ڕۆمانەکە وەسفی ھەندێک لە تاقیکردنەوە کەسایەتییەکانی نووسەر لەخۆدەگرێت، وەک نەخۆشی سەرئێشە و ھیپۆکۆندریا و بەدواداچوون بۆ کاریگەرییە ڕەوشتی و گیانی و فەلسەفییەکانیان دەکات. پاڵنەری سەرەکی لە نووسینی ڕۆمانەکەدا ئەوە بوو کە ئامانجی کۆتایی خۆشەویستی خاچ پەرستی ڕاستەقینە بخاتە ژێر چەقۆی کۆمەڵگەی ھاوچەرخی ڕووسیا.[٣]
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ساڵ=
/ |ڕێکەوت=
ناگونجێ (یارمەتی)