گەمژە و گەمژەتر | |
---|---|
پەڕگە:Dumbanddumber.jpg | |
دەرھێنەر | پیتەر فارێڵی |
بەرھەمھێنەر |
|
نووسەر |
|
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | تۆد ڕەندگرێن |
وێنەگری سینەمایی | ماڕک ئیروین |
مۆنتاژ | کریستۆفەر گرینزبەری |
بڵاوکردنەوە | نیو ڵاین سینەما[١] |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٠٦ خولەک[١] |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ١٧ ملیۆن دۆلار[٢] |
داھات | ٢٤٧٬٣ ملیۆن دۆلار[٣] |
گەمژە و گەمژەتر فیلمێکی ١٩٩٤ی کۆمێدی ئەمریکییە کە لەلایەن پیتەر فارێڵییەوە دەرھێندراوە،[١][٤] کە یەکێکیش بوو لە سیناریۆنووسەکان لەگەڵ بۆبی فارێڵی و بێنێت یێڵین. لە فیلمەکەدا جیم کاری و جێف دانیەڵز ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن، و باسی چیرۆکی ڵۆید کریسمەس (کاری) و ھاری دەن (دانیەڵز) دەکات، کە دوو ھاوڕێی گەمژەی نیازپاکن کە لە پڕۆڤیدێنس، ڕۆد ئایلەند دەژین، کە دەست دەکەن بە گەشتێکی دوورودرێژ بۆ ئاسپن، کۆڵەرادۆ، بۆ گەڕاندنەوەی جانتایەکی پڕ لە پارە بۆ خاوەنەکەی، کە پێیان وایە بەھەڵە جێ ماوە کە لە ڕاستیدا وەک پارەی ڕزگارکردن بەجێھێڵدراوە. لۆرن ھۆڵی، کارن دەفی، مایک ستار، چارڵز ڕۆکێت، و تێری گار ڕۆڵی پاڵپشت دەگێڕن.
فیلمەکە لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٤دا بڵاوکرایەوە. داھاتەکەی ٢٤٧ ملیۆن دۆلار بوو لە بۆکس ئۆفیسدا.[٣][٥] سەرکەوتنی گەمژە و گەمژەتر بووە دەستپێکی پیشەی برایانی فاڕێلی و جیم کاری وەک یەکێک لە بەرزترین ئەکتەرەکانی ١٩٩٠کان دەرخست.[٦] فیلمەکە بووە خاوەنی زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی جووڵاو، پێشھاتێکی ٢٠٠٣، و پاشھاتێکی ٢٠١٤.
لۆید و ھاری دوو باشترین ھاوڕێن کە گەمژەییان وەسف نەکراوە، کاتێک ماری کە ژنێکی جوانە[٧] جانتایەکی گرنگی پارە لەدەست دەدات پێش ئەوەی شاری ئەسپێن بەجێبھێڵێت، ئەو دوو ھاوڕێیە (کە جانتاکەیان دۆزیوەتەوە) بڕیاری گەڕاندنەوەی دەدەن دوای ھەندێک سەرکێشی.[٨]
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری BFI
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری cult
نەدراوە