گاسپرا ٩٥١ گەڕەستێرۆچکەکە لە جۆری ئێس، گاسپرا خولگەکەی نێزیکە لە لێواری کەمەربەندی ئەستێرەیی، هەروەها گاسپرا یەکەمین گەڕەستێرۆچکە بوو کە ئامێرەکی مرۆڤایەتی لێیەوە نێزیک ببێتەوە ئەویشکەشتی ئاسمانی گالیلۆ بوو کە ئەوسا لە ڕێگەدا بوو بەرەو هەسارەی ھورمز لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩١. [١]
ڕووی گەڕەستێرۆچکەی گاسپرا پێکدێ لە ئاسن و گردەچاڵی گچکە، یەکەک لە ناوچە تەختەکان ناوی (دێن ریجیو) کە ڕووبەرەکی پێکدێ لە ٥ x ٧ کیلۆمەتر، ئەوەش بە تەواوی نازاندرێ کە ئایا لە ڕێگای پێکدادانی نەیزەک دروست بووە یاخوود لە کاتی جیابوونەوەی لە گەڕەستێرۆچکەی دایکی وای بەسەرهاتیە.
پێدەچی گاسپرا جیاواز لە گەرەستێرۆچکەکانی دیکە لە جۆری ئێس ئەو دەوڵەمەندتربێت بە کانزایی ئۆڵیڤن کانزایەکە لە سلیکاتی مەگنیسیۆم و ئاسن پێکدێ. [٢]
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)