گەیتن ماتەرازۆ

گەیتن ماتەرازۆ

گەیتن لە کۆمیک-کۆنی سان دیاگۆی ٢٠١٧
لەدایکبوون
گەیتانۆ جۆن ماتەرازۆی سێیەم

(٢٠٠٢-٠٩-٠٨) ٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٢ (تەمەن ٢٢ ساڵ)
کۆنێکتیکەت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا[١]
پیشەئەکتەر، گۆرانیبێژ
چالاکبوون٢٠١١–ئێستا

گەیتانۆ جۆن 'گەیتن' ماتەرازۆی سێیەم[٢] (/ˈɡtən ˌmætəˈræz/؛ ئیتاڵی: [ɡaeˈta:no mataˈrattso]؛ بە ئینگلیزی: Gaten Matarazzo)، (لەدایکبووی ٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٢)[٣] ئەکتەر و گۆرانیبێژێکی ئەمریکییە. یەکەم کاری ڕۆڵگێڕانی لە ستەیجی بڕۆدوەی بوو بەڕۆڵی بینجامین لە Priscilla, Queen of the Desert و ڕۆڵی گاڤرۆچی لە Les Misérables.[٤] ناوبراو ڕۆڵی دەستن ھێندرسن دەگێڕێت لە زنجیرەی نێتفلیکسی خەیاڵی زانستیی ترسناکی شتە نامۆکان، و پێشکەشکاری پڕۆگرامی کورتی Prank Encountersی نێتفلیکسە.

ژیانی سەرەتایی

[دەستکاری]

گەیتن لە کۆنێکتیکەت لەدایکبووە، بۆ گەیتانۆ و ھیذەر ماتەرازۆ، بەڵام لە ڵیتڵ ئێگ ھاڕبەر، نیوجێرزی گەورە بووە، و لە قوتابخانەی پاینڵاندی ئایینی ناوەندی لە تەکەڕتن، نیوجێرزی خوێندوویەتی.[٥][٦] ئەو برا و خوشکێکی ھەیە، خوشکەکەی، سابرینا، کە لە خۆی گەورەترە و براکەشی، کاڕمێنا، کە لە خۆی بچووکترە.[٧]

بە منداڵی، گەیتن زۆر بەژداری لە ھونەردا کردووە، بە تایبەتی گۆرانی گووتن. ئەو ڕاھێنانی دەنگی لە سەنتەری نواندنی ھونەری ستارڵایت لە نیوجێرزی ئەنجام داوە. لە ٢٠١١ دا، لە پێشبڕکێیەکی گۆرانی گووتندا بەژداری کردوو بوو بە سێھەم بە گۆرانییە سۆڵۆکەی «بێن» لە پێشبڕکێی ھونەرەکانی ستارپاوەر لە ئەنکازڤیڵ، کۆنێکتیکەت.[٨]

ژیانی تایبەتی

[دەستکاری]

گەیتن بە ڕەچەڵەک ئیتاڵییە.[٩][١٠]

گەیتن بە نەخۆشیی cleidocranial dysostosis (CCD)ەوە لەدایکبووە، کە نەخۆشییەکە کە بە زۆری کار لە ئێسقان و ددان دەکات، کە وایان لێدەکات کە بەجوانی گەشە نەکەن و تێکبچن، کە خۆشی باسی کردووە، و باسی یەکێک لە نەشتەرگەرییەکانیشی کردووە، لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا، ددانە تێکچووەکانی لابران.[١١][١٢] دوای ئەوەی کە ھەڵبژێردرا بۆ شتە نامۆکان بۆ ڕۆڵی دەستن ھێندرسن، نەخۆشییەکەی لەگەڵ چیرۆکی کارەکتەرەکەدا تێکەڵکرابوو.[١٣] ئەو ددانی دەستکرد بەکارئەھێنێت.[١٤] ناوبراو ڕوەکییە.[١٥]

کاری خێرخوازی

[دەستکاری]

گەیتن پلاتفۆرمەکانی بۆ ھۆشدارکردنەوەی نەخۆشیی CCD و بۆ کاری خێرخوازیی ڕێکخراوی CCD Smiles بەکاردێنێت، کە ڕێکخراوێکە پارەی نەشتەرگەری ددانی CCD بۆ کەمدەرامەتەکان دەدات. ھەروەھا گەیتن دەستیکردووە بە بەرھەمھێنانی زنجیرە تی شێرتێک کە داھاتەکەی بۆ CCD Smiles دەڕوات. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیدا، گەیتن بە فۆڵۆوەرەکانی دەڵێت کە چۆن پارە ببەخشن ڤە CCD Smiles و ھەندێک ئیڤێنت ڕێکدەخات کە خۆیشی تێیدا بەشداردەبێت. لە تشرینی دووەمی ٢٠١٧دا، خوشکەکەی کەمپینێکی لە فەیسبووکدا دەستپێکرد بۆ پەیداکردنی پارە بۆ ڕێکخراوەکە.[١٦][١٧]

فیلمۆگرافی

[دەستکاری]
فیلم و تەلەڤیزیۆن
ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠١٥ The Blacklist فین زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی (ئەڵقەی: "The Kenyon Family (No. 71)")
٢٠١٦–ئێستا شتە نامۆکان دەستن ھێندرسن زنجیرەی تەلەڤزیۆنی؛ ڕۆڵی سەرەکی
٢٠١٧ Ridiculousness خۆی زنجیرەی تەلەڤزیۆنی (ئەڵقەی: "Scarediculousness")
٢٠١٧ Lip Sync Battle خۆی زنجیرەی تەلەڤزیۆنی (ئەڵقەی: "The Cast of Stranger Things")
٢٠١٩ The Angry Birds Movie 2 بەبا دەنگ
٢٠١٩ Prank Encounters خۆی / پێشکەشکار زنجیرەی تەلەڤزیۆنی[١٨]

موزیک ڤیدیۆ

[دەستکاری]
ساڵ ناو گۆرانیبێژ
٢٠١٧ "Swish Swish" کەیتی پێری (لەگەڵ نیکی میناج)[١٩]
"Lost Boys Life" "Computer Games" (دارن و چەک کریس)
"Jimmy Fallon's Golden Globes 2017 Opening" جیمی فاڵن
٢٠٢٠ "Meet Me On The Roof" گرین دەی

ستەیج

[دەستکاری]
ساڵ ناو ڕۆڵ ناونیشان
٢٠١١ Priscilla, Queen of the Desert بینجامین سینەمای پاڵاس (نیویۆرک ستی)، بڕۆدوەی
٢٠١٤ Les Misérables گاڤرۆچێ / پێتیت گێرڤایس سینەمای ئیمپێڕیاڵ، بڕۆدوەی
٢٠١٨ Cinderella جین-مایکڵ قوتابخانەی پاینلاندی ئایینی[٢٠]
٢٠١٩ Into the Woods جاک ھۆڵیوود بۆوڵ، لۆس ئەنجلس

خەڵات و پاڵێوراوەکان

[دەستکاری]
ساڵ خەڵات بابەت کاری پاڵێوراو ئەنجام سەرچاوە
٢٠١٧ خەڵاتەکانی ھونەرمەندە گەنجەکان باشترین نواند لە فیلم یان زنجیرەیەکی دیجیتاڵ - ئەکتەری ھەرزەکار شتە نامۆکان پاڵێوراو [٢١]
خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە باشترین نواندن لەلایەن گروپێکەوە لە زنجیرەیەکی درامی براوە [٢٢]
خەڵاتەکانی شۆڕتی باشترین ئەکتەر براوە [٢٣]
٢٠١٨ خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە باشترین نواندن لەلایەن گروپێکەوە لە زنجیرەیەکی درامی پاڵێوراو [٢٤]
خەڵاتەکانی ئێم تی ڤی بۆ فیلم و تەلەڤیزیۆن باشترین تیمی سەر شاشە (لەگەڵ فین وۆڵفھاڕد، کەیڵەب مەکڵاکڵین، نۆوا شناپ و سەیدی سینک) پاڵێوراو [٢٥]
٢٠١٩ خەڵاتەکانی ھەڵبژاردەی ھەرزەکاران ئەکتەری ھەڵبژێردراو بۆ تەلەڤزیۆنی ھاوین پاڵێوراو [٢٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ https://bestofnj.com/features/entertainment/things-didnt-know-gaten-matarazzo-stranger-things/
  2. ^ Matarzzo at Stranger Things' Gaten Matarazzo Goes Undercover on Reddit, YouTube and Twitter. GQ (www.youtube.com). July 1, 2019. Event occurs at 00:46. لە July 1, 2019 ھێنراوە. It's actually Gaetano John Matarazzo III. {{cite AV media}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  3. ^ «UPI Almanac for Sunday, Sept. 8, 2019». United Press International. September 8, 2019. لە September 9, 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە January 30, 2020 ھێنراوە. …actor Gaten Matarazzo in 2002 (age 17) {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی)
  4. ^ «Les Misérables». Playbill. لە August 18, 2016 ھێنراوە. {{cite magazine}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  5. ^ Kuperinsky، Amy (May 6, 2019). «N.J. 'Stranger Things' star Gaten Matarazzo shows off prom photos». New Jersey Advance Media. لە January 30, 2020 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە January 30, 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی)
  6. ^ «Gaten Matarazzo and Heather Matarazzo: Are They Related?». J-14 (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨. لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  7. ^ Santilli، Morgana (٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩). «The untold truth of Gaten Matarazzo». Looper.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  8. ^ «2011 Uncasville Results» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  9. ^ [١] ١ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ [٢]
  11. ^ «Stranger Things star Gaten Matarazzo's surgery is a complete success». Metro (بە ئینگلیزی). ٢ی شوباتی ٢٠٢٠. لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  12. ^ Ro، Crystal (٥ی ئابی ٢٠١٦). «Dustin from "Stranger Things" loves showing off his fake teeth in real life, and obviously it's adorable». HelloGiggles.com. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  13. ^ «Stranger Things: What Happened to Gaten Matarazzo's Teeth?». Inverse (بە ئینگلیزی). لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  14. ^ «Gaten Matarazzo Of 'Stranger Things' Talks About His Genetic Disorder». Huffington Post. September 28, 2016. {{cite magazine}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  15. ^ «9 Things You Didn't Know About Gaten Matarazzo (Stranger Things)». Best of NJ (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  16. ^ «Donate to CCD Smiles!». StartSomeGood. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  17. ^ «'Stranger Things' star brings smiles to Utahns with rare genetic disorder». Salt Lake City, Utah: KSL-TV. لە November 10, 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  18. ^ Squires، John (١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩). «[Trailer] Gaten Matarazzo Hosts New Scare-Based Prank Show "Prank Encounters" for Netflix». Bloody Disgusting. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  19. ^ «Here Are All the Cameos From Katy Perry's 'Swish Swish' Music Video». Billboard. لە August 24, 2017 ھێنراوە. {{cite magazine}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  20. ^ داڕێژە:Cite newspaper
  21. ^ «38th Annual Awards». Young Artist Association. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی شوباتی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە. ٢ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  22. ^ Nolfi، Joely (December 14, 2016). «SAG Awards nominations 2017: See the full list». Entertainment Weekly. {{cite magazine}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  23. ^ «9th Annual Shorty Awards». Shorty Awards. ٢٥ی نیسانی ٢٠١٧.
  24. ^ «The full list of the 2018 SAG Awards nominees». CNN. January 17, 2018. لە January 24, 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  25. ^ Nordyke، Kimberly (May 3, 2018). «MTV Movie & TV Awards: 'Black Panther,' 'Stranger Things' Top Nominations». The Hollywood Reporter. لە May 3, 2018 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە May 3, 2018 ھێنراوە. {{cite magazine}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی)
  26. ^ «Teen Choice Awards: Stranger Things Leads Final Wave of 2019 Nominations». TVLine (بە ئینگلیزی). July 8, 019. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 19 July 2019 ھێنراوە. {{cite magazine}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]