گەیم ئینفۆرمەر[ئ] گۆڤارێکی مانگانەی ئەمریکییە بۆ یارییە ڤیدیۆیییەکان کە بابەت و ھەواڵ و ستراتیژی و پێداچوونەوە بە یارییە ڤیدیۆیییەکان و کۆنسۆڵە پەیوەندیدارەکانی تێدایە. لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٩١ بۆ یەکەمجار دەرکەوت کاتێک کۆمپانیای فرۆشتنی یارییە ڤیدیۆیییەکان FuncoLand دەستیکرد بە بڵاوکردنەوەی ھەواڵنامەیەکی ناوخۆیی.[١][٢] ئێستا ئەم بڵاوکراوە خاوەندارێتی و بڵاوکراوەی کۆمپانیای GameStop ە کە لە ساڵی ٢٠٠٠ FuncoLand ی کڕیوە. بەھۆی ئەمەوە بڕێکی زۆر بانگەشە لە ناو فرۆشگاکەدا دەکرێت، ئەمەش بەشداری کردووە لە سەرکەوتنی گۆڤارەکەدا. تا مانگی حوزەیرانی ٢٠١٧، پێنجەم گۆڤاری بەناوبانگە لە ڕووی نوسخەیەوە.
- ^ Most often stylized gameinformer from the 2010s onward. Previous title stylizations included GAME INFORMER in the 1990s, and GAMEINFORMER in the 2000s, though the latter has also appeared on some issues as recently as 2020, most often when using a special stylization to mimic the logo of the cover-story game.