گەیمسپۆت ماڵپەڕێکی ئەمریکییە بۆ یارییە ڤیدیۆیییەکان کە ھەواڵ و پێداچوونەوە و پێشبینی و دابەزاندن و زانیاری دیکە لەسەر یارییە ڤیدیۆیییەکان دەدات. ماڵپەڕەکە لە یەکەمی ئایاری ١٩٩٦ دەستیپێکردووە و لەلایەن پیت دیمەر و ڤینس برۆدی و جۆن ئیپشتاینەوە دروست کراوە. جگە لەو زانیاریانەی کە لەلایەن ستافی گەیمسپووەتەوە بەرھەم دەھێنرێن، ماڵپەڕەکە ڕێگە بە بەکارھێنەرانیش دەدات پێداچوونەوە و بلۆگ و پۆستی خۆیان لە مەکۆکانی ماڵپەڕەکەدا بنووسن. لە تشرینی یەکەمی[١] ەوە خاوەندارێتی فاندۆمە.
![](//upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/4a/Commons-logo.svg/30px-Commons-logo.svg.png) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گەیمسپۆت تێدایە. |