ھارۆڵد دیکسۆن

هاڕۆڵد دیکسۆن

ھاڕۆڵد ریتشارد باتریک دیکسۆن (ماوەی ژیان:٤ی شووباتی ١٨٨١ تاکوو ١٤ی حوزەیرانی ١٩٥٩)، سیاسەتمەدار و مێژوونوسێکی بەریتانی بووە و بەدەیان کتێبی لەسەر کوێت و نیمچەدوورگەی عەرەبی نووسیوە، لە٤ شووباتی ساڵی ١٨٨١ لەشاری بەیرووت لەدایک بووە، باوکی قونسڵگەری گشتی بەریتانیابووە لە قودس، خۆیشی لەقوتابخانەی سانت ئێدوارد لەئێکسفۆرد خوێندوێتی و دواتر کۆلێژی وادھامی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد تەواوکردووە. ھاڕۆڵد دیکسۆن ساڵی ١٩٠٣ بەپوەندی بە تیپی سووپای پیادەوە کردووە، لەدوای تەواوکردنی خزمەتی سەربازی لە ئێرلەندا و ھیندستان گوازراوەتەوە بۆ تیپی ٢٩ لەبەشی چەکدارە سوارچاکەکان لە سووپای بەریتانیای ھیندی، دواتر گوازراوەتەوە بۆ تیپی ٣٣ چەکدارە سوارچاکەکان و ساڵی ١٩١٤ لە کاتی شەڕی جیهانیی یەکەمدا ڕۆشتووە بۆ عێراق و بەشداری لەو پڕۆسە سەربازیانەدا کردووە کە بۆتە ھۆی دەستبەسەراگرتنی شاری بەسرە و ناسریە. ھاڕۆڵد دیکسۆن لەساڵی ١٩١٥ لەبەڕێوەبەرایەتی سیاسی و یاریدەدەری رێکخستنی بەڕێوەبەرایەتی شار لە باشووری عێراق کاری کردووە، پاشان وەکو بەپرسی شارۆچکەی بازاڕی پیران و ناوچەکانی دەوروپشتی دامەزراوە و دواتر بووە بە وەکیلی سیاسی لە ناسریە، دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی جیهانیی یەکەم لەساڵی ١٩١٨ گوازراوەتەوە بۆ بەحرێن و وەکو وەکیلی سیاسی بەریتانیا لەبەحرێن کاری کردووە، لەساڵی ١٩٢٣ بەھەمان پلە لە ھیندستان کاری کردووە، ساڵی ١٩٢٧ گوازراوەتەوە بۆ کەنداوو وەکو سکرتێری سیاسی لە بەحرەین، لەساڵی ١٩٢٩ پلەی وەکیلی سیاسی بەریتانیای لەکوەێت بەدەستھێناوە و لەساڵی ١٩٣٦ خانەنشینکراوە و وەکو ھونەرمەندێکی میلی لەباڵاترین کۆمپانیای نەوتی کوەێت دامەزراوە. ئەو ماڵەی ھاڕۆڵد دیکسۆن وەکو وەکیلی سیاسی لەکوەێت ژیانی تیادابەسەربردووە لەساڵی ١٩٩٢ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی نیشتیمانی بۆ ڕۆشنبیری و ھونەر و وێژە کراوە بە ناوی ناوەندی دیکسۆنی ڕۆشنبیریەوە کراوە بە مۆزەخانە و دەکەوێتە سەر شەقامی کەنداوی عەرەبی و پێکھاتووە لە دوو نھۆم. ھاڕۆڵد دیکسۆن لە ١٤ ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٥٩ کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوە

[دەستکاری]