""هامڤی"" (ئینگلیزی: HUMVEE) کورتکراوەی (High Mobility Multipurpose Wheeled Vehicle) ئۆتۆمبێلێکی چواری تایەی سەربازی دژە گولەیە (گولەنەبڕ)ە کە دروستکراوی (AM General)ی ئەمریکیە کە سەر بە کۆمپانیای (هەمەڕ: Hummer)ە. دوای درووستبوونی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە ئۆتۆمبێلەکە لەسەرانسەری جیهاندا بڵاو بووە. زۆرترین بەکرهێنانی "هامڤی" لەجیهاندا ڕۆهەڵاتی ناوینە بەجۆرێک تەنها لەوڵاتی عێڕاقدا زیاتر لە ۱۰٫۰۰۰ هامڤی فرۆشراوە بە سووپای عێڕاقبەڵام دوای کەوتنی شاری موسڵ ژمارەیەکی زۆۆر لەو "هامڤی"یانە کەوتنە دەست (چەکدارانی داعش) کە ژمارەیان نزیکەی (۲٫۳۰۰) دانە دەبن. هەروەها ئۆتۆمبێلەکە (٤۹) جۆری جیاوازی هەیە لەڕووی تایبەتمەندی و شێوەو چەکەکانی، وە ئەو تایبەت مەندیانەش ەپێی وڵاتانی خاوەن ئۆتۆمبێلەکە زیاتر دەگۆردرێت.
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھامڤی تێدایە. |