ھان سوک-کیو

هان سوک-کیو
한석규

وێنەیەکی هان سوک-کیو
لەدایکبوون٣ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٦٤
نەتەوەکۆری
شارۆمەندێتیکۆماری کۆریای باشوور
خوێندنگەزانکۆی دۆنگگوک
پیشەئەکتەر
باڵا١٧٨سم
ھاوسەرئیم میونگ-جو
مناڵ(ەکان)٤منداڵکوڕ) و (٢کچ)


هان سوک-کیو (بە هانگل؛ 한석규 بە هانجا؛ 韓石圭) ئەکتەرێکی کۆریای باشوورە کە لە ٣ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٦٤ لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور لە دایکبووە و یەکێکە لە ئەکتەرە سەرەکیەکانی سینەمای کۆریا[١] و لە کارە دیارەکانی بریتین لە فیلمی ماسی سەوز (١٩٩٧)[٢] و فیلمی ژمارە.سێ (١٩٩٧)[٣] و زنجیرە درامای کریسمس لە مانگی ئابدا (١٩٩٨)[٤] و فیلمی شی-ری (١٩٩٩)[٥] و کۆتا تەقینەوەی سەرۆک (٢٠٠٥)[٦] و یەکێ لە دیارترین و بەناوبانگترین زنجیرە دراما کە هان سوک-کیو بەشداری تێدا کردووە بریتییە لە درامای دکتۆر ڕۆمانتیک[٧][٨][٩] یان پزیشکی ڕۆمانسی (٢٠١٦ تا ٢٠٢٣) کە لە هەر سێ وەرزی زنجیرە دراماکە ئەکتەر و ڕۆڵگێڕی سەرەکی[١٠] بووە.

هان سوک-کیو لە ساڵی ٢٠١١دا خەڵاتی (دێسانگ 대상)ی[١١][١٢] بردەوە بە بۆنەی ڕۆڵگێڕانە ناوازەکەی لە درامایەکی مێژوویی کۆری بە ناوی (Deep Rooted Tree)[١٣][١٤] کە تێیدا ڕۆڵی پادشا (سێجۆنگ)ی مەزنی پادشای جۆسۆنی دەبینی، وە لە ساڵی ٢٠١٦ دووبارە خەڵاتی (دێسانگ 대상)ی[١٥][١٦] بردەوە بەهۆی ڕۆڵگێڕانەکەی لە زنجیرە درامای دکتۆر ڕۆمانتیک کە تێیدا ڕۆڵی (مامۆستا کیم) یان دکتۆر بو یۆنگ-جوی دەبینی وە هەروەها بەهۆی بەشداری کردن لە زنجیرە درامای دکتۆر ڕۆمانتیک هان سوک-کیو توانی ناوبانگێکی باش بەدەست بهێنێت.

وە لە ساڵی ٢٠١٢دا هان سوک-کیو خەڵاتی ڕۆشنبیری و هونەری کۆریای بردەوە لەلایەن حکومەتی کۆریا[١٧] و بە ئیمپڕاتۆریەتی میلۆدراما ناسێنرا کە لە ساڵی نەوەدەکانی سینەمای کۆریا کە بە سەردەمی ڕێنسانسی هونەر و ڕۆشنبیری ناودەبرا لە کۆریا کە بەشدارییەکی زۆری هەبووە لە پەرەپێدانی کلتووری لە ڕێگەی چاڵاکی و بەشدارییەکانی.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Fabrique. «100 Years of Korean Cinema». KCCUK (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ Chang-dong، Lee (٧ی شوباتی ١٩٩٧)، Chorok mulkogi (Drama)، Han Suk-kyu, Shim Hye-jin, Moon Sung-Keun، CJ Entertainment, East Film Company، لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە
  3. ^ Song، Neung-han (٢ی ئابی ١٩٩٧)، Songneunghan (Action, Comedy, Crime)، Bang Eun-hee, Song Kang-ho, Seong-ho Lee، Free Cinema, Free Cinema, Kang Woo-Suk Productions، لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە
  4. ^ Jin-ho، Hur (٢٤ی کانوونی دووەمی ١٩٩٨)، Palwolui Keuriseumaseu (Drama, Romance)، Han Suk-kyu, Shim Eun-ha, Shin Goo، Ilshin Capital Investments, Uno Film، لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە
  5. ^ Je-kyu، Kang (١٣ی شوباتی ١٩٩٩)، Swiri (Action, Thriller)، Han Suk-kyu, Choi Min-sik, Yunjin Kim، CJ Entertainment, CJ E&M Film Financing & Investment Entertainment & Comics, Frontier Works Comic، لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە
  6. ^ Sang-soo، Im (٣ی شوباتی ٢٠٠٥)، Geuddae geusaramdeul (Comedy, Drama, History)، Han Suk-kyu, Baek Yun-shik, Song Jae-ho، MK Pictures, Myung Films، لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە
  7. ^ «dr.romantic». لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  8. ^ «کوردبین | Kurdbin». www.kurdbin.net. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  9. ^ «Beenar». beenar.net. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  10. ^ Nangmandakteo Kimsaboo (Drama, Romance)، Han Suk-kyu, Byeon Woo-min, Jin Kyung، Samhwa Networks، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦، لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە{{citation}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ئەوانی تر (بەستەر)
  11. ^ «SBS Drama Awards (2011)». IMDb. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  12. ^ girlfriday (١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢). «2011 SBS Drama Awards » Dramabeans Korean drama recaps». Dramabeans (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  13. ^ Tree with Deep Roots (Drama)، Ahn Suk-hwan, Yeo Jin-goo, Lee Soo-hyuk، IHQ، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١، لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە{{citation}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ئەوانی تر (بەستەر)
  14. ^ Tae-yoo، Jang (٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١). «Deep Rooted Tree - Apple TV». Apple TV (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: no-break space character لە |وێبگە= لە 6 (یارمەتی)
  15. ^ «SBS Drama Awards (2016)». IMDb. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  16. ^ «Find out who won at the '2016 SBS Drama Awards'!». allkpop (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  17. ^ «han suk-kyu».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)