ھان ھیۆ-جوو

한효주
ھان ھیۆ-جوو

حوزەیرانی ٢٠١٧
لەدایکبوون (١٩٨٧-٠٢-٢٢) ٢٢ی شوباتی ١٩٨٧ (تەمەن ٣٧ ساڵ)
پەروەردەزانکۆی دۆنگگوک - فیلم و شانۆ
پیشەئەکتەر
چالاکبوون٢٠٠٣- ئێستا
وەکیلBH Entertainment (کۆریا)
FlaMme (ژاپۆن)
باڵا١٧٢ سم (٥ پێ ٨ ئینچ)

ھان ھیۆ-جوو (بە ھانگۆل: 한효주؛ بە ھانجا: 韓孝周)، لە دایکبووی ٢٢ی شوباتی ١٩٨٧، ئەکتەرێکی کۆریای باشوورە، ناسراوە بە دۆنگ یی باشتر ناسرا لە زنجیرەی تەلەفزیۆنی وەک (Brilliant Legacy) ساڵی ٢٠٠٩، (دونگی) ساڵی ٢٠١٠.

ژیانی[دەستکاری]

ئەکتەر ھان ھیۆ-جوو دایکی مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی بووە پێش ئەوەی ببێت بە پشکنەر (موفەتتیش) لە قوتابخانە گشتییەکان وە باوکیشی سەرباز بووە.

لەتەمەنی مناڵیدا ھان ھیۆ-جوو لە وەرزش کردندا باش بووە و چێژی لە گۆڕەپان و مەیدان وەرگرتووە، لە دووەم ساڵی کۆلێژ لە قوتابخانەی دواناوەندی ئەچێتە سیۆل. لە چوونی بۆ سیۆل توانیبووی بەرەو پێش بچێت لە بەدیھێنانی ئاواتەکانی.

لەدوای قوتابخانەی دوا ناوەندی ھان ھیۆ-جوو چووە بەشی شانۆ لە زانکۆی دۆنگگوک.

هان هیۆ-جوو کێشی ٤٨کگم و خوێنەکەی لەجۆری A+ "ــە وە کەسێکی هێمنە و بەئاسانی تووڕە نابێت وە ئەتوانێت دان بەخۆیدا بگرێت و ئارام بگرێت.

هان هیۆ-جوو چەند نەشتەرگەریەکی جوانکاری ئەنجام دا بەڵام لەلایەن هەوادارانیەوە ڕەخنەی لێگیرا گوتیان تۆ بەو نەشتەرگەریانە ڕوخساری خۆت دەشێوێنیت.

ھان ھیۆ-جوو

لە ساڵی ٢٠٠٣ خەڵاتی گەورەی ئافرەتانی بینگ-گیور"ی بردەوە کە لەلایەن کۆمپانیای بینگ-گیورەوە بوو کە کۆمپانیایەکی خواردنی کۆرییە.

وە بەم دەرکەوتنەی ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد و لەساڵی ٢٠٠٦ ڕۆڵی سەرەکی درایە لە درامایەک لەکەناڵی KBS2 بەناوی "Spring Waltz".

وە ھان ھیۆ-جوو ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ڕۆڵ گێڕانی لەو درامایە سەخت بووە، بێگومان ئەوەش بەھۆی ئەوەی کە شارەزایی تەواوی نەبوو لە ڕۆڵ گێڕان.

وە یەکەم دەرکەوتنیشی لەفیلم ھەر لەساڵی ٢٠٠٦ بوو بەناوی "Ad Lib-Night" وە کارکردنی لەم فیلمەدا زۆر ئاسانتر بوو لە کارکردنی لە دراماکەدا.

وە خەڵاتی باشترین ئەکتەری وەرگرت لە ٢٦مین ئاھەنگی ڕەخەنگرانی فیلمی کۆری و لە ٢٠مین ئاھەنگی فیلم لە سەنگافور.

وە دەرکەوتنی ھان ھیۆ-جوو لە درامای بەناوبانگی "Brilliant Legacy" لەکەناڵی ئێسببی ئێس ی سی لەبواری ڕۆڵ گێڕان دەرچوو چووە باری بازرگانیەوە.

ھان ھیۆ-جوو

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]