![]() | ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ھانتەر بایدن | |
---|---|
![]() | |
بایدن لە ساڵی ٢٠١٤ | |
جێگری سەرۆکی دەستەی کارگێڕی | |
لە پۆستدا بووە ٢٦ی تەموزی ٢٠٠٦ – ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠٠٩ | |
سەرۆک کۆمار | جۆرج دبلیو بوش - باراک ئۆباما |
پاشینە | دۆنا مەکلین |
ئەندامی دەستەی کارگێڕی ئامتراک | |
لە پۆستدا بووە ٢٠٠٦ – ٢٠٠٩ | |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | ڕۆبێرت هانتەر بایدن ٤/٨/١٩٧٠ ویلمنگتۆن، دێلاوێر |
ھاوسەر(ەکان) | کاثلین بوهل - مێلیسا کۆهین - مێلیسا کۆهین |
منداڵ(ەکان) | 5، لەنێویاندا نائۆمی بایدن |
پەروەردە | زانکۆی جۆرج تاون - بەکالۆریۆس لە هونەر - زانکۆی یێڵ - دکتۆرای یاسایی |
پیشە |
|
خەڵاتەکان | |
خزمەت/لق | هێزی دەریایی ئەمریکا |
ساڵانی خزمەت | ٢٠١٣ - ٢٠١٤ |
پلە | Ensign |
بەش | یەدەگی هێزی دەریایی ئەمریکا |
هانتەر بایدن (بە ئینگلیزی: Hunter Biden) ناوی تەواوی ڕۆبێرت هانتەر بایدن لەدایکبووی ٤ی شوباتی ١٩٧٠یەو پارێزەر و بازرگان و هونەرمەندی ئەمریکییە. هەروەها سەرۆکی سندوقی پاراستن و وەبەرهێنەری سندوقی سەرمایەی مەترسی و سندوقی پشکی تایبەت بووە. پێشتر وەک بانکدار و لۆبیست و نوێنەری یاسایی بۆ کۆمپانیاکانی لۆبیکردن کاری کردووە.
هانتەر بایدن کوڕی دووەمی سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن و هاوسەری یەکەمی نیلیا هانتەر بایدنە. لە ساڵی ١٩٧٢ کاتێک هانتەر بایدن تەمەنی دوو ساڵان بوو، ڕووداوێکی هاتوچۆ بووە هۆی گیانلەدەستدانی دایکی کە شۆفێری دەکرد و خوشکە یەک ساڵانەکەی بەناوی نائۆمی بە سەختی بریندار بوون.[١][٢]
ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بابەتێکی لەسەر کۆمپیوتەرێکی لاپتۆپ بڵاوکردەوە کە هی هانتەر بایدن بووە. گوایە لاپتۆپەکە نزیکەی ١٢٩ هەزار ئیمەیڵ و مادەی تێدابووە لەسور گەندەڵی، بەڵام نیویۆرک پۆست هیچ بەڵگەیەکی نەخستە ڕوو. بۆیە دەزگاکانی دیکەی میدیا ڕەتیانکردەوە ئەو هەواڵە بڵاوبکەنەوە، بەهۆی ئەو نەبوونی سەرچاوە.[٣] ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز و ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢دا بڵاویانکردەوە کە هەندێک لەو ئیمەیڵانەی لە کۆمپیوتەرەکەدا دۆزراونەتەوە ڕاستەقینەن.[٤][٥] بەشێک لە ڕەخنەگرانی خێزانی بایدن ڕایانگەیاندووە کە ناوەڕۆکی لاپتۆپەکە گەندەڵی باوکی هانتەر، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکای ئاشکرا کردووە، بەڵام هیچ بەڵگەیەک لەسەر ئەوە دەرنەکەوتووە.[٦] دواتر ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، هانتەر بایدن لە ساڵی ٢٠١٩، لاپتۆپەکەی کە ئەپڵ بووە، لە دوکانێکی چاککردنەوە لە ویلایەتی دێلاوێر جێهێشتووە.[٧]
ڕۆبێرت هانتەر بایدن لە ٤ی شوباتی ١٩٧٠ی لەدایک بووە.[٨] دایکی هانتەر بایدن و نائۆمی خوشکە بچووکەکەی لە ١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٧٢ بەهۆی ڕووداوێکی ئۆتۆمبێلەوە گیانیان لەدەستدا.[٩][١٠]هەروەها بایدن و برا گەورەکەی بیو بە سەختی بریندار بوون بەڵام ڕزگاریان بووە. بیو چەندین ئێسکی شکاو لە کاتێکدا هانتەر کەللەسەری شکا و زەبرێکی سەخت بەر مێشکی کەوت.[١١] هەردووکیان چەند مانگێک لە نەخۆشخانە بوون، کاتێک باوکیان لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٧٣ سوێندی یاسایی خوارد بۆ ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا.[١٢][١٣][١٤][١٥] دواتر هانتەر و بیو هانی باوکیان دا بۆ ئەوەی جارێکی تر هاوسەرگیری بکاتەوە.[١٦]
هانتەر بایدن وەک باوک و براکەی لە قوتابخانەی ئامادەیی کاسۆلیکی ئەکادیمیای ئارچمێر لە شاری کلایمۆنت لە ویلایەتی دێلاوێر خوێندوویەتی.[١٧] لە ساڵی ١٩٩٢ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە مێژوو لە زانکۆی جۆرج تاون بەدەستهێناوە.[١٨] لە ماوەی ساڵی دوای تەواوکردنی کۆلێژ، وەک خۆبەخش لە کڵێسایەک لە شاری پۆرتلاند لە ویلایەتی ئۆریگۆن خزمەت دەکات و پاشان کاثلین بوهلی ناسی و لە ساڵی ١٩٩٣ هاوسەرگیری لەگەڵدا کرد.[١٩] دوای ئەوەی بۆ ماوەی ساڵێک لە سەنتەری یاسای زانکۆی جۆرج تاون خوێندوویەتی، گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی یاسای یێڵ و لە ساڵی ١٩٩٦ دەرچووە.[٢٠]
{{cite web}}
: |archive-url=
requires |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: |archive-url=
requires |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
{{cite web}}
: |archive-url=
requires |archive-date=
(یارمەتی); |دوایین=
has generic name (یارمەتی)
{{cite news}}
: |archive-url=
requires |archive-date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
{{cite news}}
: |archive-url=
requires |archive-date=
(یارمەتی)