چەشنی وێبگە | داتابەیسی سەرهێڵ بۆ فیلم و زنجیرە |
---|---|
بەردەستە بە | ئینگلیزی |
خاوەن | سێدریک کۆلێمین |
وێبگە | hancinema |
بازرگانی | بەڵێ |
تۆمارکردن | ئارەزوومەندانە |
خستنەکار | ٨/٢٠٠٣ |
ڕەوشی ھەنووکەیی | چالاک |
ھانسینەما (بە ئینگلیزی: HanCinema) ناوەندێکی زانیاری سەربەخۆی فیلم و زنجیرەکانی کۆریای باشوورە کە لە هاوینی ٢٠٠٣ لەلایەن سێدریک کۆلێمینەوە لە کۆریا دروستکراوە. ماڵپەڕەکە زانیاری پەیوەندیدار بە فیلم و زنجیرە و ئەکتەرانی کۆریای تێدایە.[١] ئامانجی ماڵپەڕەکە بینەرانی بیانییە.[٢]