ھۆتێلی تاج مەحەل پالاس یان وەک لایەنی مێژوویی پێی دەڵێن (ھۆتێلی تاج مەحەل[١][٢] یان ھۆتێلی تاج پالاس[٣] یان تاج) شوێنەوار و ھۆتێلی پێنج ئەستێرەیە کە لەسەرشێوازی تەلارسای ھیندی - ساراکینۆسی درووستکراوە. ١٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٠٣، بۆیەکەمینجار ھۆتێلەکە کرایەوە. تاج مەحەل پالاس دەکەوێتە ناوچەی کۆلابا لە باشووری مومبای لە ھیندستان، ھەروەھا دەکەوێتە بەرامبەر تەلاری گەیوەی ئۆف ئیندیا (دەروازەی ھیند).[٤] ھۆتێلەکە ٥٦٠ ژوور و ٤٤ سویتی تێدایە، لەگەڵ بوونی نزیکەی ١٦٠٠ کارمەند. لەمێژووی ھۆتێلەکەدا میوانداری چەندین کەسایەتی گرنگی کردووە لە سەرۆک، پاشاکان و دەوڵەمەندان.
لەساڵی ٢٠٠٨، ھۆتێلەکە یەکێکبووە لەوشوێنانەی کە ھێرشی کرایەسەر لە زنجیرە ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨.[٥]
{{cite web}}
: Check date values in: |archive-date=
(help)
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھۆتێلی تاج مەحەل پالاس تێدایە. |