ھۆڤانێس (ئیڤان) ئابگاری ئادامیان (بە ئینگلیزی: Hovhannes (Ivan) Abgari Adamian - ٥ی شوباتی ١٨٧٩ (باکوو) – ١٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٢ سەنت پیتەرزبورگ)، ئەندازیارێکی ئەرمەنی بوو کە خاوەنی زیاتر لە ٢٠ داھێنانە. یەکەمین تەلەڤیزیۆنی ڕەنگاوڕەنگ بۆ تاقیکردنەوە پیشان درا لە شاری لەندەن لە ساڵی ١٩٢٨ کە لەسەر بنچینەی یاسای سێ ڕەنگی ئادامیان دانرابوو.[١] وە ھەروەھا ئادامیان بە یەکێک لە دۆزەرەوەکانی تەلەڤیزیۆنی ڕەنگاوڕەنگ ناسراوە لە جیھاندا.[٢]
ئادامیان لە خێزانێکی ئەرمەنی لەدایکبوو کە باوکی بازرگان بوو.[٣] لە ساڵی ١٨٩٧ قوتابخانەی لە شاری باکوو تەواو کرد وە پاشان کۆچی کرد بۆ سویس. لە ھەردوو زانکۆی زوریخ و بەرلین درێژەی بە خوێندن داوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھۆڤانێس ئادامیان تێدایە. |