ھۆڵی ڕۆی تۆمسن | |
---|---|
وڵات | کەنەدا |
دابەشکاریی کارگێڕی | تۆرۆنتۆ |
جێ | تۆرۆنتۆ |
پۆتانی شوێن | ٤٣°٣٨′٤٨″N ٧٩°٢٣′١١″W |
نژیاروان | Arthur Erickson |
نیشتەجێ | Toronto Symphony Orchestra |
باری کەلەپووری | designated heritage property (part IV) |
وێبگە | https://roythomsonhall.mhrth.com/ |
ھۆڵی ڕۆی تۆمسن (بە ئینگلیزی: Roy Thamson Holl) ھۆڵێکی کۆنسێرتەکانە لە شاری تۆرۆنتۆ لە ویلایەتی ئۆنتاریۆ لە کەنەدا. دەکەوێتە ناوەندی شار لە ناوچەی کات بەسەربردنی شارەکە، شوێنی ئۆرکێسترای سەمفۆنی تۆرۆنتۆ و کۆری تۆرۆنتۆ مێندێلسۆن و تۆرۆنتۆ دیفیانتە. لە ساڵی ١٩٨٢ کراوەتەوە، دیزاینە تەلارسازییە بازنەیییەکانی ڕووی دەرەوەی شووشەیی مەیل و کێشراو پیشان دەدات. لەلایەن تەلارسازەکانی کەنەدی ئارسەر ئێریکسۆن و مازەرز و ھالدنبی دیزاین کراوە. ئیتزاک پێرلمان وەک ڕاوێژکاری تایبەتی تەلارسازەکان ڕۆڵی گێڕاوە سەبارەت بە پێداویستییەکانی دەستڕاگەیشتن بۆ ئەکتەرە کەمئەندامان و میوانەکان. ھۆڵەکە ٢٦٣٠ جێگەی تێدایە و ئۆرگێکی بۆری تێدایە کە لەلایەن ئۆرگ سازکەری کەنەدی گابرێل کنی لە لەندەن لە ئۆنتاریۆ دروست کراوە. پێشتر ھۆڵەکە لە قۆناغی دروستکردن و پێش دروستکردنیدا بە ھۆڵی نیو مەیزی ناسرابوو. ناوەکەی لە ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٨٢ گۆڕدرا.[١] ھۆڵەکە لە ماوەی شەش مانگدا لە ساڵی ٢٠٠٢ نۆژەنکرایەوە، دوای چەندین ساڵ لە گلەیی مۆسیقاژەنان لەسەر کوالێتی دەنگەکانی.[٢]
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھۆڵی ڕۆی تۆمسن تێدایە. |