ھیمۆتۆ: ئومەرو-چان مانگایەکی ژاپۆنییە لەلایەن سەنکاکو ھێد، دا بەرھەمھێنراوە، بەرھەمھێنانی ئەلقەکانی مانگاکەی لەلایەن کۆمپانیای شوێشا دا لە گۆڤاری سێینن مانگای کۆمپانیاکەدا بە ھەفتانەی یۆنگ جەمپ دا بڵاوکراوەتەوە لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٣، مانگاکەی لە ١٢ کتێبی تانکۆبۆن دا کۆکراوەتەوە، ڤێرشنێکی پەیوەندیدار بە مانگاکە بڵاوکراوەتەوە لە گۆڤاری مانگانەی شوێشا، میراکل جەمپدا لە ساڵی ٢٠١٢، ئەنیمییەکەی لە ساڵی ٢٠١٥ دا لە تیڤی پەخشکرا وەرزی دووەمی ئەنیمییەکە بە ناونیشانی ھیمۆتۆ:ئومەرو-چان ئاڕ دا لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ دا پەخشکرا، ئەمەش لەکاتێکدا ئەلقە پەیوەندیدارەکانی تری ئەنیمییەکە بە ناونیشانی ھیمۆتۆ: ئومەرو-چان گی دا لە تشرینی دووەمی ٢٠١٧ دا بڵاوکرایەوە.
ئومەرو دۆما قوتابی قوتابخانەی ناوەندی لەگەل براکەی دەژییەت (تایھێ) لە قوتابخانەدا، وادیارە ئومەرو قوتابییەکی نموونەیییە، ھەرچۆنێک بێت لە ماڵەوە دەگۆرێت بۆ قەبارەی منالێکی بچووک و کاتێکی زۆر بە خولیاکانی بەسەردەبات بە درێژایی ئەلقەکە ئومەرو کەسایەتییەکەی تری بەکاردێنێت بۆ ئەوەی ھاوڕێیەتی دروست بکات لەگەل ئەوانی تر.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھیمۆتۆ! ئومەرو-چان تێدایە. |