ھێرشی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە ململانێی ٢٠٢٤ی ئێران و ئیسرائیل | |||||||
![]() |
|||||||
|
|||||||
جەنگاوەران | |||||||
![]() | ![]() |
||||||
هێز | |||||||
سوپای پاسداران ![]() | |||||||
زیان و تیاچوونەکان | |||||||
١ ھاووڵاتی فەلەستینی کوژرا (بەھۆی پاشماوەی مووشەک)؛ ٢ ھاووڵاتی ئیسرائیلی و ٢ ھاووڵاتی ئوردنی بە سوکی بریندار بوون. |
لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ئێران ١٨١[ئ] مووشەکی بالیستیکی ئاراستەی پێگەکانی ئیسرائیل کرد، بەلایەنی کەمەوە بە دوو شەپۆل، کە گەورەترین ھێرش بوو لە ماوەی ململانێی بەردەوامی ئێران و ئیسرائیلدا.[١] کۆد ناوی ھێرشە مووشەکییەکان بە ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی ٢ (بە فارسی: عملیات وعده صادق ۲) ناسێنرا لەلایەن ئێرانەوە.[٢] ئەوە دووەم ھێرشی ڕاستەوخۆی ئێران بوو بۆ سەر ئیسرائیل دوای ھێرشەکانی مانگی نیسانی ٢٠٢٤.
ئێران بانگەشەی ئەوە دەکات کە ھێرشەکە "بەرگری لەخۆ" بووە[٣][٤] وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە تیرۆرکردنی ئیسماعیل ھەنییە، سەرۆکی حەماس لە تاران، حەسەن نەسروڵڵا، سەرۆکی حیزبوڵڵا و عەباس نیلفرووشان، جەنەڕاڵی سوپای پاسداران. زۆربەی مووشەکەکانی ئێران خرانە خوارەوە و کەمترین زیانی لێکەوتەوە.[٥] ئیسرائیل ڕای گەیاند، زۆربەی مووشەکەکانی ڕێگری کردووە و ڕای گەیاندووە، ھیچ زیانێک بە تواناکانی ھێزی ئاسمانی وڵاتەکەی نەگەیشتووە.[٦][٧] ھەروەھا ھێزی دەریایی ئەمریکا و ئوردن ڕاپۆرتیان دا کە ڕێگریان لە مووشەکەکان کردوە.[٨] چوار فەلەستینی و دوو ئیسرائیلی و دوو ئوردنی بریندار بوون.[٩][١٠][١١] تاکە کوژراوەکە پیاوێکی تەمەن ٣٨ ساڵانی فەلەستینی خەڵکی غەززە بووە کە بەھۆی کەوتنەخوارەوەی پاشماوەی مووشەکەکانەوە لە نزیک ئەریحا کوژراوە.[١٢]
«تەوەری بەرگری» ئێران لە دوای ڕووداوەکانی ٧ی تشرینی یەکەمەوە بە شێوەیەکی بەرچاو لاواز بووە؛[١٣][٥] ئێران کە ئەم تۆڕەی پەرەپێدابوو بۆ گەمارۆدانی بریکاریی ئیسرائیل بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان،[٥][١٣][١٤] بەڵام ڕووبەڕووی زیانێکی گەورە دەبێتەوە. پێکھاتەی فەرماندەییحەماس وێران بووە، کەوتووەتە نێو شەڕی چریکی. بزووتنەوەی حووسییەکان ڕێگای دابینکردنی دەرامەتەکانی پچڕاوە، لەکاتێکدا حیزبوڵڵا زیانێکی بەرچاوی بەرکەوتووە، لەوانە زۆربەی سەرکردایەتییە باڵاکانی و ژمارەیەکی زۆر لە فەرماندەی ئاستی ناوەڕاست و بەشێکی زۆر لە جبەخانەی مووشەکی کە لەلایەن ئێرانەوە دابین دەکرێت. ئەم پێشھاتانە مەترسییەکانی ئێران و بریکارەکانی بۆ سەر ئیسرائیل بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە، زیانی بە توانای کۆی گشتیی ئێران گەیاندووە.[٥][١٥][١٦][١٧]
لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤، ئیسماعیل ھەنییە، ڕێبەری سیاسی بزووتنەوەی حەماس، لە تارانی پایتەختی ئێران بە ھێرشێکی ڕواڵەتی ئیسرائیل تیرۆر کرا.[١٨] ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەم تیرۆرەی شەرمەزار کرد و ڕای گەیاند کە «خوێنی ھەنییە ھەرگیز بەفیڕۆ ناچێت».[١٩] لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا، لە ھێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا لە بەیروت تیرۆرکرا.[٢٠]
{{cite web}}
: پارامەتری |title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
{{cite web}}
: پارامەتری |title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
{{cite web}}
: پارامەتری |title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
<ref>
ی ھەڵە؛ ناوی «:13» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
{{cite web}}
: پارامەتری |title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
{{cite web}}
: پارامەتری |title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
{{cite web}}
: پارامەتری |title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
{{cite web}}
: پارامەتری |title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
{{cite web}}
: پارامەتری |title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)