ھێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان | |
---|---|
بە تورکی: Barış Pınarı Harekâtı | |
![]() | |
بەشێکە لە | دەستێوەردانی تورکیا لە شەڕی نێوخۆیی سووریا، کاتھێڵی ناکۆکیی تورکیا و کورد |
وڵات | سووریا |
جێ | خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ |
بەشداربوو | ھێزە چەکدارەکانی تورکیا، ھێزەکانی سووریای دیموکرات، خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا |
Immediate cause of | reactions to the 2019 Turkish offensive into north-eastern Syria |
Order of battle | order of battle for the 2019 Turkish offensive into north-eastern Syria |
ھێرشەکانی ٢٠١٩ی ڕۆژاوا، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا بە ئۆپراسیۆنی کانیی ئاشتی (بە تورکی: Baris Pinari Harekati) ناونرا، ئۆپەراسیۆن و داگیرکارییەکی سەربازی[١] حکومەتی تورکیا بوو، لەلایەن سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریای پشتگیریکراوی تورکیا لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژئاوای سووریا—ناسراوە بە ڕۆژئاڤا—ناوچەی ئۆتۆنۆمی ھێزی دیموکراتی سووریان.
لە ٦ تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا، ئیدارەی سەرۆک دۆناڵد ترامپ فەرمانی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکایان لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای سووریا دەرکرد، کە تێیدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیری کوردیان تێدا دەکرد.[٢] ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا کاتێ ھێزە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆردوومانی ناوچە سنوورییەکانیان کرد دەستی پێکرد.[٣]
بە گوتەی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەییب ئەردۆغان «ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە بریتییە لە تێکشکاندنی ھێزی دیموکراتی سووریا» کەوا لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە بە تیرۆرست لە قەڵەم دەدرێن بەھۆی پەیوەندیان بە ھێزەکانی پارتی کرێکاراکنی کوردستانوە، بەڵام لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکان و ھاوپەیمانان بە دۆست لە قەڵەم دەدرێن بەھۆی شەڕەکانیان دژی داعش. جگە لەوە ھێزی دیموکراتی سووریا، کە ھێزێکی ھاوپەیمانی نێوان کورد، عەرەب و ئاشوورییە ناوچەیەکیان بە ڕووبەری ٣٠ کم دروستکردووە کە تێیدا نزیکەی ٣٫٦ میلیۆن پەنابەری سووریا لەخۆدەگرێت.[٤]
ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا بەتوندی لەلایەن ھەریەک لە یەکێتیی ئەورووپا، لووتکەی عەرەبی، ئێران، ئیسرائیل، ئوسترالیا و شانشینی یەکگرتووەوە ئیدانە کرا، کەوا وەک ھێرشێک بۆ سەر ناوچەیەکی سەربەخۆی عەرەبی لێکدرایەوە کە ئامانج لێی زیان گەیاندنە بە دانیشتووانی ناوچەکە.[٥]
لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بەڕێوبەرایەتی خۆسەر ڕایگەیاند کەوا بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا ڕازیبووە بە ناردنی سووپا بۆ ناوچە سنورییەکانی باکووری سووریا بۆ وەستاندنی شەڕ.[ژێدەر پێویستە]
بەپێی وتەی «بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر» سووپای سووریا بۆ پاراستنی سەروەری خاکی سووریا گەڕاوەتەوە سەر سنوور و ئەرکی سووپا بەرگریکردنە لە سنوور و وڵات.[ژێدەر پێویستە]
لە ڕۆژی ١٨ی تشرینی یەکەم، ڕۆژھەڵاتی فوڕات ھێمنی بەخۆیەوە بینی سەرەڕایی پێکدادانی بچووک لە شاری سەرێ کانی گەمارۆدراو لەلایەن ھێزە داگیرکەرەکانی سەر بە سووپای تورکیا.[٦] ھەسەدە، تورکیایی بەوە تۆمەتبار کرد کەوا ئاگربەستی شکاندووە و بۆردوومانی ناوچە مەدەنییەکانی کردووە لەسەرێ کانی.[٧]
ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە ھیچ ناوچەیەکی ڕۆژھەڵاتی فوڕات نەکشایەوە سەرەڕایی تێپەڕبوونی ٣٧ سەعات لە ڕێککەوتنی تورکیا و ئەمریکا سەبارەت بە کشانەوەی ھەسەدە لەماوەی ١٢٠ سەعاتدا و دروستکردنی ناوچەی ئارام،[٨] ھەردوولا یەکتریان بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکرد و ھەسەدە ڕایگەیان کەوا تورکیا ڕێگری کردووە لە کاروانی ھاوکاری مرۆیی بۆ شاری سەرێ کانی،[٩] "ڕێکخراوی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ" ھەمان وتەی ھەسەدەی دوپاتکردووە.[١٠]
وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کەوا سەربازێکی سووپای تورکیا لەلایەن یەپەگە بە (گولەھاوەن) کوژراوە لە نزیک سەرێ کانی[١١] لە کاتێکدا ھێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند کەوا ١٦ شەڕڤانی لەلایەن تورکیاوە کوژراوە،[١٢] ھەسەدە لە ٢٠ی تشرینی یەکەم بەتەواوی لە شاری (سەرێ کانی) کشایەوە.[١٣][١٤]
ھێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانە سەربازییەکەی نزیک شاری کۆبانی کشایەوە،[١٥][١٦] ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕەقە و حەلەب بەتەواوی کشانەوە،[١٧] کاروانێکی سەربازی ئەمریکا کە نزیکەی ٥٠٠ سەربازی لەخۆدەگرت بەرەو سنوری عێراق و ھەرێمی کوردستان بەڕێکەوت،[١٨] و لە ڕێگادا ھاوڵاتیانی ناوچەکە بەردبارانی زرێپۆشەکانی ئەمریکایان کرد بە تۆمەتی خیانەت.[١٩][٢٠] سەرۆک دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند کەوا فەرمانی بە ھێشتنەوەی ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ سەربازی ئەمریکی داوە بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکانی دێرزور.[٢١][٢٢]
ڕوانگەی سووری ڕایگەیاند کەوا پێشێلکاری ھەیە لە ئاگربەستەکەدا سەرەڕایی کشانەوەی ھەسەدە لە سەرێ کانی، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا بوو بە ئامانج و بارھەڵگرێکی یەپەگە کە چوار شەڕڤانی لەخۆگرتبوو لەلایەن ھێزەکانی تورکیا بوو بە ئامانج و ھەر چوار شەڕڤانەکە شەھیدبوون لە نزیک (عەین عیسا).[٢٣]
وێڕایی کشانەوەی ھێزە کوردییەکان. باس لەوە دەکرا کە تاڵانی و دزییەکی زۆر لەلایەن ھێزەکانی سەربە (فیرقەی حەمزە) ی سەر بە تورکیا دەکرا.[٢٣]
ھەر لە ھەمان ڕۆژدا کاروانێکی سەربازی دیکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستیان بە کشانەوە کرد بەرەو عێراق لە ڕێگەی دەروازەی سنووری سیمالکا.[٢٣]
وەزیری بەرگری ڕووسیا "سێرگی شۆیگۆ" ڕایگەیاند کەوا ڕووسیا پێویستی بە ناردنی کەرەستە و ھێزی یەدەگی سەربازی ھەیە بۆ ئەنجامدانی گەڕی سەربازی لەگەڵ تورکیا لەسەر سنووری سووریا.[٢٤] لەگەڵ نزیکبوونەوەی سەعاتی سفر لە کۆتایی ھاتنی ئاگربەستە ١٢٠ سەعاتییەکە کە لە ڕێگەی ئەمریکاوە ڕێککەوتنی لەسەر کرابوو، شۆیگۆ وتی ئەمریکا کەمتر لە ٢ سەعاتی لەبەردەم ماوە بۆ پەیڕەوکردنی ئاگربەستەکە، گەر لەماوەی ٢ سەعاتدا تورکیا ڕێککەوتنەکەی پێشێل بکردایە ئەوا سزای ئابووری بەھێز ڕووبەرووی تورکیا دەبۆیەوە، شۆیگۆ پێشنیاری ئەوەی بۆ ئەمریکا کرد کە لەو ماوەیدا تەواوی ھێزەکانی لە سووریا بکشێنێتەوە.[٢٤]
سیناتۆری ئەمریکی «میچ ماکۆنیل» پڕۆژە یاسایەکی دژ بە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سووریا خستەڕوو.[٢٥]
لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، چاوپێکەوتنێک لەنێوان سەرۆکی ڕووسیا ڤلادمیر پۆتین و سەرۆککۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕێوەچوو لە شاری سووچی پاشان گەیشتنە ڕێککەوتن سەبارەت بە باروودۆخی سووریا.[٢٦][٢٧] و ١٠ خاڵی ڕێککەوتنەکەیان ڕاگەیاند.[٢٨][٢٩]
ترەمپ ڕایگەیاند کەوا ئاگربەستێکی ھەمیشەیی ھەیە لەناوچەکە ھەروەھا سەرجەم سزاکانی سەر تورکیا ھەڵدەگیرێن، بەڵام وتی کە وشەی «ھەمیشە» جێگەی گومانە لەم جیھانەدا، بۆیە سیناتۆرەکان ڕایانگەیاند کە ترەمپ سەرجەم سزاکانی تورکیایی ھەڵگرتووە.[٣٠][٣١]
«دیمیتری بیسکوت» سکرتێری ڕۆژنامەوانی سەرۆکی ڕووسیا لە لێدوانێکدا بۆ ھێزە کوردییەکانی وتی: گەر ھێزە کوردییەکان لەسەر سنوور نەکشێنەوە ئەوا پۆلیسی سەربازی ڕووسیا دەکشێتەوە و کوردەکان بۆ تورکیا جێدەھێڵێت، ھەروەھا وتی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خیانەتی لە کورد کردووە بەوپێیەی کورد باشترین ھاوپەیمانی ئەمریکابوو لەم ساڵانەی دوایدا.[٣٢][٣٣]
![]() | ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
دوابەدوای بڕیارەکەی ترامپ، ڕاستەوخۆ میدیاکانی ئەمریکا بابەتەکەیان بەگەرموگوڕی ڕووماڵکرد و چەندین لێکدانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە. خودی ترامپ لەڕێگەی زنجیرە تویتێکدا قسەی کرد، کە لەنێویاندا نووسیبووی «کوردەکان ھاوکاری ئێمەیان نەکردبوو لە جەنگی نۆرماندی و جەنگی جیھانیی دووەم، ئێستا کاتی ئەوە ھاتووە بۆ خاکەکەیان بجەنگن». لە تویتێکی تردا ھەڕەشەی سزادانی تورکیای کرد لەڕووی ئابوورییەوە. لە نوێترین تویتیدا، ترامپ دەڵێت: «ئێمە یەکێک لەو سێ بژاردەمان لەبەردەستە، یان ناردنی ھەزاران سەرباز و بردنەوەی سەربازییانە، گورزی دارایی و سەپاندنی سزا، یان نێوەندگیریکردن لە نێوان کورد و تورکیا بۆ گەیشتنە ڕێککەوتن»[٣٤]
سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی لە تویتێکدا نووسی «بەڕێز ترامپ، کوردەکان ھەمیشە بەدوای مافە ڕەواکانی خۆیانەوە بوونە. ھێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش پێشەنگ بوون لەپاڵ ھاوپەیمانی دژی تیرۆر. خوێنی کوردەکان زۆر لە چەک و پارە بەھادارترە». لەپاڵ ئەمەشدا، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی ڕای گەیاند، کە ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ وەستاندنی شەڕ لە ڕۆژئاوای کوردستاندا.[٣٥][٣٦]
جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن لە تویتێکدا ڕای گەیاند «ترامپ خیانەتی لە کوردەکان کرد کەوا لەپاڵ ئێمە دژی داعش شەڕیان کرد».
لە سوید، ئان لیندی، وەزیری دەرەوەی سوید ڕای گەیاند، «سبەی داواکاری قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بە تورکیا دەگەیەنمە پەرلەمانی وڵاتەکەم و داواش لە یەکێتیی ئەورووپا دەکەم، کە سزای بەسەر تورکیادا بسەپێنێت، لە پێشەوەی ھەموو سزاکانیش قەدەغەی فرۆشتنی چەک بە تورکیا».[٣٧]
لە باشووری کوردستانیشدا، لە ھەردوو شاری ھەولێر و سلێمانی خۆپیشاندانێکی بەرفراوان دژی سەرپێچییەکانی تورکیا لە سووریادا کرا، کە تێیدا لە شاری ھەولێر لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانی خۆپیشاندنەکە بەڕێوەچوو.[٣٨]
کاردانەوەکانی سووریا
کاردانەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان
![]() | ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
کەیھان کەڵھوڕ ھونەرمەندی کورد کۆنسێرتەکەی تورکیای ڕەت کردەوە بۆ ھاوخەمی لەگەڵ ڕۆژاوادا. لە کاتێکدا کە لە ڕۆیاڵ ئالبێرت ھاڵی لەندەندا مۆسیقای دەژەند، کۆنسێرتەکەی بە لایلایەیەکی کوردی تەواو کرد و وتی کە ئێمەی کورد بە کاتێکی سەختدا تێپەڕ دەبین.[٤١]
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری auto12
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری cnn-16sdf
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری auto14
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری auto18
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری auto19
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری auto16
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری auto17
نەدراوە{{cite web}}
: |دوایین=
has generic name (یارمەتی)