ھێرشی شنگال لە تشرینی دووەمی ٢٠١٥ | |
---|---|
بەشێکە لە | شەڕی عێراق |
جێ | پارێزگای نەینەوا |
کاتی ڕوودان | ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ |
ھێرشی شنگال لە تشرینی دووەمی ٢٠١٥ تێکەڵەیەک بوو لە ئۆپەراسیۆنەکانی ھێزی پێشمەرگە و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٥، بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شاری شنگال لە دەستی داعش. لە ئەنجامدا سەرکەوتنی ھێزە کوردییەکان بوو، کە چەکدارانی داعشیان لە شنگال دەرکرد و ڕێگای نێونەتەوەییی ٤٧یان کۆنترۆڵکردەوە، کە تا ئەو کاتە وەک ڕێڕەوی سەرەکی دابینکردنی نێوان مۆڵگەکانی داعش لە ڕەققە و مووسڵ بوو.
ئۆپەراسیۆنەکە ناوێکی ڕەمزی ھەڵگرتبوو: «تووڕەیی مەلەک تاووس» بە ئاماژەدان بە مەلەک تاووس، کەسایەتییەکی ئەفسانەی ئێزیدی.[١]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھێرشی شنگال لە تشرینی دووەمی ٢٠١٥ تێدایە. |