ھێرشی مووشەکی بۆ سەر ھەولێر ٢٠٢١ | |
---|---|
شوێن | ھەولێر |
ڕێکەوت | ١٥ی شوبات ٢١:٣٠ کگھ (٩:٣٠ی شەو بە کاتی ھەولێر) |
جۆری ھێرش | ھێرشی مووشەکی |
بریندارەکان | ٧ |
قوربانی | ٢ (مردن) |
تاوانبار | سەرایا ئەولیای دەم |
لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢١، ھێرشێکی مووشەکی بۆ سەر ھەولێر کرا. مووشەکەکان لە شوێنێکی نزیک ھەولێر بەرەو بنکەی ھێزە ئەمریکییەکانی نێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر ھاوێژران. بەھۆی ھێرشەکە کەسێک کوژرا و ھەشت کەسیش بریندار بوون.[١] گرووپێک بە ناوی سەرایا ئەولیای دەم «سرايا أولياء الدم» بەرپرسیارەتیی ھێرشەکەی گرتەئەستۆ.[٢]
ھێرشەکە لە کاتژمێر ٩:٣٠ی شەوی ١٥ی شوباتی ٢٠٢١ کرا. لە ھێرشەکە ١٤ مووشەکی کاتیۆشی ١٠٧ بەرەو بنکەی ئەمریکییەکان لەنێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر ھاوێژران. چەند مووشەکێکیان کەوتبوونە نێو گەڕەکەکانی نزیک فڕۆکەخانە. مووشەکەکان لەسەر بارھەڵگرێکەوە تەقێنراون کە لە نزیک عەلوەی ھەولێر وەستێنرا بوو.
مووشەکەکان بوونە ھۆی زیانی گیانی و ماددی. بەپێی گوتەی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەڵێندەرێکی مەدەنی کوژراوە و ھەشت کەسی دیکەش بریندار بوون لەنێویان سەربازێکی ئەمریکی.[٣]
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)