ھێنریت ئیکوی ئیبۆنگۆ | |
---|---|
![]() ھێنریت لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی ساڵی ٢٠١١ | |
لەدایکبوون | ١٩٤٩ (تەمەن ٧٥–٧٦) |
نەتەوە | کامیروونی |
پیشە | ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی سیاسی |
ھێنریت ئیکوی ئیبۆنگۆ (لە دایکبووی ٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٩)[١] چالاکوانی سیاسیی و ڕۆژنامەنووسی کامیڕۆنییە.[٢] لە ساڵی ٢٠١١، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٣][٤] چالاکییەکانی ھێنریت لەپێناو پاراستی ئازادی ڕۆژنامەوانی، یەکسانی ڕەگەزی، مافەکانی مرۆڤ و حکوومەتێکی چاکە. لە ساڵانی هەشتاکان، ئەو چالاکبوو لەدژی حکوومەتی دیکتاتۆری کامیروون، هەروەها لەبارەی گەندەڵییەکانی حکوومەت و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ. لەوسەردەمی، هێنریت ڕووبەڕووی ئازار و ناڕەحەزی زۆربوویەوە هەروەها پەلکێشکردنی بۆدادگای سەربازی.[٤][٥]
ئەو ئێستا کاردەکات لە حەفتەنامەی بابێلا و دامەزرێنەری ڕێکخراوی ناحکوومی شەفافیەتی نێودەوڵەتی لە لقی کامیروونە، کە ڕێکخراوێکە دژ بە گەندەڵییەکانی حکوومەت چالاکە.[٦]