ھێڤی ئیبراھیم ناوی تەواو (ھێڤی ئیبراھیم موستەفا)[١] (لەدایکبووی ١٩٦٧، لە حەسەکە) ئەندامی حیزبی پارتی یەکێتیی دیموکرات، لە ساڵی ٢٠١٤، بوو بە سەرۆک وەزیرانی ناوچەی عەفرین (تا ٢٠١٧ بەفەرمی پێی دەگوترا کانتۆنی عەفرین) کە ناوچەیەکی دیفاکتۆیە لە ڕۆژاوای کوردستان.[٢][٣]
ھێڤی ماوەیەکی زۆر لە حەلەب ژیاوە، لەوێ بۆ ماوەی ٢٥ ساڵان کاری مامۆستایەتی کردووە تا لە ساڵی ٢٠١٢ دەگەڕێتەوە عەفرین لەکاتی شەڕی ناوخۆیی سووریا.
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |