ھەرزەکار (ڕۆمان)

ھەرزەکار
یەکەم چاپی ڕووسی
نووسەرفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی
سەردێڕی سەرەکیھەرزەکار–Подростокъ
وڵاتڕووسیا
زمانڕووسی
چەشنڕۆمانی فەلسەفی، ڕۆمانی دەروونی
بڵاوبوونەوە١٨٧٥
بڵاوکەرەوەOtechestvennye zapiski

ھەرزەکار (بە ڕووسی: Подросток) ڕۆمانێکی نووسەری ڕووسی فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکییە. لە نێوان ساڵانی ١٨٧٤ بۆ ١٨٧٥ نووسیوە و بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٧٥ بە شێوەی پارچەپارچە لە گۆڤاری «بیرەوەرییەکانی نیشتیمان» (Отечественные записки) بڵاوکراوەتەوە. [١] سەرەتا دۆستۆیەڤسکی ئەم ڕۆمانەی لەژێر ناوی «جیابوونەوە» نووسی، پاشان ئەو ناونیشانەی گۆڕی بۆ ناونیشانی ئێستا. ڕۆمانەکە لە دوای بڵاوبوونەوەیەوە، بۆچوونی جیاوازی بەخۆیەوە بینی و بە یەکێک لە باشترین بەرھەمەکانی دۆستۆیەڤسکی نازانرێت، ڕۆناڵد ھینگلی پسپۆڕی کارەکانی دۆستۆیەڤسکی بە «ڕۆمانێکی خراپ» وەسفی کردووە، لە لایەکی دیکەوە ژمارەیەک ڕەخنەگر بەرگریان لە باشی ڕۆمانە کردووە. [٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Peter Sekirin, The Dostoevsky Archive, McFarland, 1997, p. 310.
  2. ^ «El doble y la Idea Rusa en EL ADOLESCENTE de Dostoyevski». لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]