ھەوکردنی جگەری کحولی | |
---|---|
سڵایدەکە (تەنی مالۆری) پێشان دەدات، دۆزراوەیێکی شانە نەخۆشیزانی پەیوەندیدار بە ھەوکردنی جگەری کحولی. (بۆیەی H&E) | |
تایبەتمەندی | پزیشکی ھەرسکردن |
نیشانەکان | ئازاری سک لە دەوری جگەر، ھێڵنج و ڕشانەوەی خوێن یان ماددەیەکی لە قاوە چوو، کەمی ئارەزووی خواردن (ئیشتیھا)، زەردبوونی پێست و چاو (زەرتک)، لەدەستدانی کێش، تا و بێ ھێزی |
Complications | مۆمبوونی جگەر، پەککەوتنی گورچیلە، گێژبوون، خەواڵوویی و لار و پتی (قسە تێکەڵکردن) ئاوبەندی سک و دەوالی (خوێنھێنەری گەورەبوو) |
ھۆکارەکان | خواردنەوەی لە ڕادەبەدەری کحول |
Risk factors | توخم، قەڵەوی، ھۆکارە بۆماوەییەکان، نەژاد و بنەچە، و خواردنەوەی کوێرانە. |
چارەسەرکردن | وازھێنان لە خواردنەوە و چارەسەرکردنی نیشانەکان. |
ھەوکردنی جگەری کحولی بریتییە لە ھەوکردنی جگەر بەھۆی زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی کحول . [١] نەخۆشەکان بە ئاسایی پێشینەیەکی لانیکەم ١٠ ساڵیان ھەیە لە خواردنەوەی کحول بە خەستی، بە گشتی ٨ ١٠ خواردنەوە لە ڕۆژێک. [٢] بە زۆری پەیوەست لەگەڵ چەوریە جگەر دا دەبینرێت، واتا قۆناغی سەرەتای نەخۆشی جگەری کحولی ، و لەوانەیە بەشداربێت لە بە ڕیشاڵبوون، کە سەردەکێشێت بۆ بە مۆمبوونی جگەر . نیشانەکان لەوانەیە بە توندی دەربکەون دوای بڕێکی زۆر لە خواردنەوەی کحول لە ماوەیەکی کورتدا، یان دوای ساڵانێک لە خواردنەوەی زیادەڕۆی کحولدا. ھێما و نیشانەکانی ھەوکردنی جگەری کحولی بریتین لە زەردوویی (زەردی پێست و چاو)، ئاوبەندی سک (کەڵەکەبوونی شلە لە سکەکەلێن )، ماندوێتی و دەماغ نەخۆشی جگەر ( تێکچوونی فرمانی مێشک بەھۆی لەکارکەوتنی جگەر ). [٢] حاڵەتە سووکەکان خود سنووردارن (پێویست بە دەرمان ناکات)، بەڵام حاڵەتە قوڕسەکان مەترسی مردنیان زۆرە. حاڵەتە قوڕسەکان لەوانەیە بە گلوکۆکۆرتیکۆید چارەسەر بکرێن. زۆرجار حاڵەتەکە لەناکاو دێتە ئاراوە و لەوانەیە توندیەکەی بە خێرایی زیادبکات.
ھەوکردنی جگەری کحولی تایبەتمەندکراوە بە ژمارەیەک لە نیشانەکان، کە لەوانەیە بریتی بن لە ھەستکردن بە ناتەواوی، گەورەبوونی جگەر، کۆبوونەوەی شلە لە سکدا (ئاوبەندی سک)، و بەرزبوونەوەی ئاستی ئەنزیمەکانی جگەر (وەک لە پشکنینەکانی کارایی جگەر دا دەردەکەوێت). [٣] ھەروەھا لەوانەیە لەگەڵ دەماغ نەخۆشی جگەر (تێکچوونی فرمانی مێشک بەھۆی لەکارکەوتنی جگەر)ەوە دەربکەوێت کە دەبێتە ھۆی نیشانەکانی وەک گێژی، کەمبوونەوەی ئاستی ھۆشیاری، یان لەرزۆکی [٤]. حاڵەتە توندەکان دەناسرێنەوە بە زەردوویی زۆر، کەم ھۆشی (لە خەواڵووییەوە بگرە تا بێھۆشبوون) و نەخۆشیە شلۆقەکان؛ ڕێژەی مردنی ٥٠٪ لە ماوەی 30 ڕۆژ لە دەستپێکی نەخۆشیەکەوە سەرەڕای باشترین چاودێری. [٢]
ھەوکردنی جگەری کحولی بۆ خۆی سەرناکێشێ بۆ نەخۆشی سیرۆسیس، بەڵام سیرۆسیس زیاتر لەناو نەخۆشانی کحول خۆری درێژخایەندا باوە. [٥] ھەندێک لە کەسانی کحولی تووشی ھەوکردنی توندی جگەر دەبن وەک وەڵامدانەوە ھەوکردنێک بۆ ئەو خانانەی کە بەھۆی گۆڕانی چەورییەوە کارتێکراون. [٥] ئەمەش ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژەمی کحولەوە نییە. پێدەچێت ھەندێک کەس زیاتر تووشی ئەم کاردانەوەیە بن لە ھەندێکی تر. ئەم کاردانەوە ھەوکردنە بۆ گۆڕانی چەوری پێی دەوترێت چەوریە ھەوکردنی جگەری کحولی و ڕەنگە ھەوکردنەکە ڕێخۆشکەر بێت بۆ بە ڕیشاڵبوونی جگەر بە چالاککردنی خانە ئەستێرەییەکانی جگەر بۆ بەرھەمھێنانی کۆلاجین. [٥]
میکانیزمی نەخۆشییەکان لە ھەوکردنی جگەری کحولیدا بە تەواوی ڕوون نین بەڵام تێکەڵەیەک لە زامداربوونی ڕاستەوخۆی خانەکانی جگەر لەلایەن کحول و ماددە میتابۆلیەکانیەوە سەرەڕای زیادبوونی پیاڕۆیی ڕیخۆڵە وا پێدەچێت ڕۆڵ بگێڕن. [٦] زۆر خواردنەوەی کحول پیاڕۆیی ڕیخۆڵە زیاد دەکات بەھۆی زیان لێدانی ڕاستەوخۆ لە خانەکانی ڕیخۆڵە (خانە مژەرەکانی ڕیخۆڵە) و پچڕاندنی جومگە قایمەکان کە بەربەستێک لە نێوان خانەکانی ڕیخۆڵەدا دروست دەکەن. [٦] ئەمەش دەبێتە ھۆی زیادبوونی پیاڕۆیی ڕیخۆڵە کە دواتر دەبێتە ھۆی بڵاوبوونەوەی بەکتریا زیانبەخشەکانی ڕیخۆڵە (وەک ئینتەرۆکۆکەس فیکاڵیس) یان قارچکی بەرگری وروژێن کە دەچنە ناو پۆڕتاڵ سێرکولەیشنەوە (تۆڕێک لە خوێنھێنەر کە جۆگەی ھەرس بە جگەر دەگەیەنن)، و گەشت دەکەن بۆ جگەر کە تێیدا دەبنە ھۆی تێکچوونی خانەکانی جگەر . [٦]
ھەندێک لە نیشانە و گۆڕانکارییە نەخۆشییەکان لە شانەزانی جگەردا بریتین لە:
ئەگەر نەخۆشی درێژخایەنی جگەریش ھەبوو:
دەستنیشانکردنەکە لە نەخۆشێکدا دەکرێت کە پێشینەی خواردنەوەی کحولی بەرچاوی ھەیە و پشکنینەکانی کارایی جگەری خراپتر دەبێت، لەوانە بەرزبوونەوەی بیلیڕووبین (بە شێوەیەکی گشتی زیاتر لە ٣) و ئەمینۆترانسفێڕەیسەکان، و دەستپێکی زەردوویی لە ماوەی 8 ھەفتەی ڕابردوودا. [٢] ڕێژەی ئەسپارتەیت ئەمینۆترانسفێڕەیس بۆ ئەلەنین ئەمینۆترانسفێڕەیس بەزۆری ٢ یان زیاترە. [١١] لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەنزیمەکانی جگەر تێناپەڕن لە ٥٠٠. بایۆپسی (ھەڵگرتنی پارچەیەک لە شانە بۆ پشکنین) جگەر پێویست نیە بۆ دەستنیشانکردن، بەڵام دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی ھەوکردنی جگەری کحولی وەک ھۆکاری ھەوکردنی جگەر ئەگەر دەستنیشانکردنەکە ڕوون نەبێت. [٢] [١٢]
مێینەکان زیاتر شیاون بۆ زامداربوونی جگەر بەھۆی کحولەوە و ھەربۆیە مەترسی زیاتریان لەسەرە بۆ ھەوکردنی جگەر بەھۆی کحولەوە. [٦] ھەندێک جیاوازی بۆماوەیی لە بۆھێڵی کۆدکردنی PNPLA3 ، کە کۆدی ئەنزیمێک دەدات کە بەشدارە لە میتابۆلیزمی ترایگلیسیرید لە شانە چەورییەکاندا، وا بڕوادەکرێت کە کاریگەری لەسەر توندی نەخۆشییەکە ھەبێت. [٦] ھۆکارەکانی دیکەی ھەوکردنی جگەری کحولی کە پەیوەستن بە پێشبینی خراپەوە بریتین لە دەماغ نەخۆشی جگەری و زامداربوونی توندی گورچیلە . [٦]
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
{{cite journal}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی)
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەوکردنی جگەری کحولی تێدایە. |