ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی سووریا (٢٠٢١)
|
→ ٢٠١٤
|
٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ (2021-05-26)
|
٢٠٢٨ ←
|
|
|
سەرۆک کۆماری پێش ھەڵبژاردن
بەشار ئەسەد
حیزبی عەرەبیی سۆسیالیستی بەعس – سووریا
|
سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراو
بەشار ئەسەد
حیزبی عەرەبیی سۆسیالیستی بەعس – سووریا
|
|
ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی سووریا لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ بەڕێوەچوو، لەکاتێکدا کۆچبەرانی سووری لە ٢٠ی ئایاریش توانیان ڕای خۆیان بدەن.[١] بەشار ئەسەد، مەحموود مەرعی و عەبدوڵڵا سەلووم عەبدوڵڵا ئەم سێ کەسە بوون کە بە کاندیدای ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی سووریا تۆمار کران.
پێش ھەڵبژاردن، چەند وڵاتی جیھان وەکوو ویلایەتە یەکگرتووەکان مەترسی خۆیان لەبارەی ڕەوابوون و ساغی ئەم ھەڵبژاردنە، ڕاگەیاند و گوتیان کە ئاکامی ھەڵبژاردنەکە بە فەرمی ناناسن.[٢] لە ئەنجادا لەلایەن ھەندێک لە لێکۆڵراوە ڕۆژاوایییەکان وەکوو ھەڵبژاردنێکی لەپێشدا بڵاوکراو و فریودان ناسراوە، سەرکەوتنی لەبەر چاوی بەشار ئەسەد بوو کە کەمێک زیاتر لە ٩٥٪ ڕایەکانی بە دەست ھێنا.[٣][٤][٥] کاربەدەستان گوتیان کە ٧٨٫٦٪ لە خەڵک بەشدارییان کردووە، بەڵام لەبەر شەڕ و کۆچبەری ئەم ژمارەیە کەم بووەتەوە.[٦] ئەمە ئاخرین ھەڵبژاردنێک بوو کە ئەسەد بەپێی وەرزی چوارەم، ماددەی ٨٨ی یاسای بنەڕەتی سووریا مافی بەشداریکردنی تێدا ھەبوو.[٧]