ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتیۆپیا | |
---|---|
![]() | |
بەشێکە لە | Ethiopian Football Federation |
وڵاتی وەرزش | ئیتیۆپیا |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | ئیتیۆپیا |
ڕاهێنەر | Gebremedhin Haile |
کاپتن | Saladin Said |
یاریگا | Addis Ababa Stadium، Bahir Dar Stadium |
خاوەن | Ethiopian Football Federation |
وێبگە | http://theeff.org/en/ |
کۆدی وڵات لە فیفا | ETH |
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتیۆپیا (بە ئەمھاری: የአትዮጵያ ብሔራዊ እግር ኳስ ቡድን)، نازناوی والیای لێنراوە، نوێنەرایەتی ئیتیۆپیا دەکات لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی پیاوان و لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتیۆپیا، دەستەی بەڕێوەبەری تۆپی پێی ئیتیۆپیا کۆنتڕۆڵ دەکرێت. لە ساڵی ١٩٤٣ەوە کە دامەزراوە، نوێنەرایەتی ئیتیۆپیا دەکات لە پێشبڕکێ ناوچەیی و کیشوەری و نێودەوڵەتییەکان[١][٢]ئیتیۆپیا یەکێک بوو لەو سێ یانەیە (لەگەڵ میسر و سودان) کە بەشدارییان لە یەکەمین جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە ساڵی ١٩٥٧ کرد. لەوێ پلەی دووەمی بەدەستھێنا.[٣] لە ساڵی ١٩٦٢ توانی پێشبڕکێکە بباتەوە، لە ھەمان کاتدا میوانداری پێشبڕکێکە بوو. دوای ٣١ ساڵ دوورکەوتنەوە سەرکەوت بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٣.[١] ئیتیۆپیا نەریتێکی دوور و درێژی تۆپی پێی ھەیە و لە پێشەنگەکانی ڕکابەرییە نێودەوڵەتییەکان بوو لە ئەفریقا، یەکەم یاری نێودەوڵەتی خۆی لە ساڵی ١٩٤٧ ئەنجامدا و بە ئەنجامی ٥–٠ لە سۆمالیلەندی فەرەنسی بردەوە. لە ساڵی ١٩٥٢ پەیوەندی بە فیفا کرد،[١] و یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقا لە ساڵی ١٩٥٧[٤][٣] لە ساڵی ١٩٥٩ ئیتیۆپیا بۆیەکەمجار بەشداری یارییەکانی پاڵاوتن بۆ گەیشتن بە جامی جیھانیی فیفای ١٩٦٢ کرد و لە قۆناغی دووەمدا ڕووبەڕووی ئیسرائیل بووەوە. تیپەکە لە ھەردوو یارییەکەدا دۆڕا؛ و بە کۆی گشتی ٢–٤ لە پێشبڕکێکە دەرکرا.[٥]گەورەترین دۆرانی ھەڵبژاردەکە لە مێژوودا بەرامبەر ھەڵبژاردەی عێراق بوو و لە ١٨ی ئابی ١٩٩٢ دوای ئەوەی یارییەکەیان بە ئەنجامی ١٣–٠ دۆڕاند.[٦]