ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرمەنستان | |
---|---|
بە ئەرمەنی: Հայաստանի ֆուտբոլի ազգային հավաքական | |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢ |
وڵاتی وەرزش | ئەرمەنستان |
ناو بە زمانی فەرمی | Հայաստանի ֆուտբոլի ազգային հավաքական |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | ئەرمەنستان |
ڕاهێنەر | Suren Chakhalyan |
کاپتن | Varazdat Haroyan |
یاریگا | Republican Stadium، Hrazdan Stadium |
خاوەن | یەکێتیی تۆپی پێی ئەرمینیا |
کارپێکەر | یەکێتیی تۆپی پێی ئەرمینیا |
وێبگە | http://www.ffa.am/en/1383993963 |
Kit supplier | Macron |
کۆدی وڵات لە فیفا | ARM |
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرمەنستان (بە ئەرمەنی: Հայաստանի ֆուտբոլի ազգային հավաքական) نوێنەرایەتی ئەرمەنستان دەکات لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی و لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەرمینیا سەپەرشتی دەکرێت کە دەستەی بەڕێوەبەری تۆپی پێ لە ئەرمەنستانە.[١][٢]دوای بەدەستھێنانی سەربەخۆیی لە یەکێتیی سۆڤیەت، یەکێتیی تۆپی پێی ئەرمەنستان لە ١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٩٢ پەیوەندی بە فیفا و لە ساڵی ١٩٩٣ پەیوەندی بە یوفا کردووە، مێژووی ھەڵبژاردەکە لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ دەستیپێکردووە، کاتێک یەکەم یاری خۆی بەرامبەر مۆڵدۆڤا ئەنجامدا بە یەکسان بوون بە بێ گۆڵ کۆتایی ھات. ھەڵبژاردەی نیشتمانی لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ١٩٩٦ بەدواوە بەشداری لە پاڵاوتنەکانی ھەموو پاڵەوانێتییە گەورەکانی کردووە، ھەرچەندە ھێشتا نەیانتوانیوە سەرکەون بۆ قۆناغەکانی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا یان جامی جیھانیی فیفا.[٣][٤]دەستکەوتە سەرەکییەکانی تیپەکە بریتی بوون لە بەدەستھێنانی پلەی سێیەم لە قۆناغی پاڵاوتنەکانیجامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٢،[٥] و سەرکەوتنیان بۆ خولی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠٢٢–٢٠٢٣ی بی.
ئەرمەنستان بەشداریی لە پاڵاوتنەکانی جامی جیھانیی فیفای٢٠٢٢ کرد و بە لاوازی دەرکەوت بەرامبەر بەو کۆمەڵەیەی کە ئەڵمانیا و ئایسلەندا و ڕۆمانیا و مەقدۆنیای بەھێزی لەخۆگرتبوو. ئەرمەنستان بە بردنەوەیەکی سەختی ١–٠ لە یانەی لیختنشتاین لە دەرەوەی یاریگای خۆی یارییەکانی دەستپێکرد. ھەردوو یاری ئایسلەندا و ڕۆمانیایان لە یاریگای خۆیاندا بە ئەنجامی ٢–٠ و ٣–٢ بردەوە و بۆ یەکەمجار لە پێشەنگی کۆمەڵەکەدا بوون، ئەمەش ھیوای وڵاتەکەی بۆ سەرکەوتن بۆ یەکەمین جامی جیھانیی فیفا بەرزکردەوە؛ بەڵام لە کۆتاییدا وەرزی ئەرمەنستان بە نائومێدییەکی تاڵ کۆتایی ھات، چونکە نەیتوانی یەک یاری لە حەوت یارییەکەی دیکەی پاڵاوتنەکاندا بباتەوە، ئەڵمانیا بە ئەنجامی ٦–٠ یارییەکەی لێ بردنەوە و تەنانەت لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی ١–١ یەکسان بوون لەگەڵ لیختنشتاین. ئەرمینیا پلەی چوارەمی لە کۆمەڵەکەدا بەدەستھێنا و نەیتوانی بگاتە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢.[٦][٧]
دابینکەری جل و بەرگ | ماوە |
---|---|
![]() |
١٩٩٢–١٩٩٩ |
![]() |
٢٠٠٠–٢٠٠٣ |
![]() |
٢٠٠٤–٢٠١١ |
![]() |
٢٠١٢–٢٠١٧ |
![]() |
٢٠١٨–ئێستا |