ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بروونای

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بروونای
وڵاتی وەرزشبروونای
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتبروونای
ڕاهێنەرVinícius Eutrópio
خاوەنFootball Association of Brunei Darussalam
وێبگەhttps://www.nfabd.org/
کۆدی وڵات لە فیفاBRU

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بروونای لەلایەن فیفاوە بە بروونای داروسالام ناسراوە،[١] نازناوی تێبوان (ھەڵبژاردەی ھەنگ)ی لێنراوە، نوێنەرایەتی وڵاتی بروونای دەکات لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتی و ئاسیایییەکان، لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی بروونای سەرپەرشتی دەکرێت. ھەڵبژاردەکە لە ساڵی ١٩٥٩ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٦٩ دەبێتە ئەندامی فیفا. یەکەم یاری فەرمی لە ٢٢ی ئایاری ١٩٧١ بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مالیزیا بەڕێوەچوو کە بە ئەنجامی ٨–٠ یارییەکەی دۆڕاند.

چوار جار چووەتە پاڵاوتنەکانی جامی جیھانیی فیفا، لە ساڵانی ١٩٨٦ و ٢٠٠٢ و ٢٠١٨ و ٢٠٢٢. لەو بۆنانەدا نەیتوانیوە سەرکەوتن بۆ پاڵەوانێتییەکە بەدەستبھێنێت. لە پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا پێنج یارییان ئەنجامداوە، بەڵام ھەرگیز لە قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنەکان دەرنەچوون.[٢]

لە ئەیلوولی ٢٠٠٩، یەکێتی تۆپی پێی بروونای(BAFA) بەھۆی دەستوەردانی حکوومەت لە کاروبارەکانیدا ڕاگیرا، ئەمەش بە بڕیارێکی بروونای بۆ ھەڵوەشاندنەوەی BAFA و گۆڕینی بۆ فیدراسیۆنێکی نوێ لە ٢٠٠٨ دەستیپێکرد[٣][٤][٥] لە ٣١ی ئایاری ٢٠١١ یەکێتیی تۆپی پێی بروونای داروسالام (NFABD) پێکھێنرا.

نازناوەکان

[دەستکاری]
  • جامی بۆرنێۆ
    • براوەکان (٤): ١٩٦٨، ١٩٨١، ١٩٨٧، ١٩٨٨
  • جامی سوڵتان حەسەننال
    • پلەی دووەم (١): ١٩٨٥
  • جامی نێودەوڵەتی فلیپین
    • پلەی سێیەم (١): ١٩٩٣

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Brunei Darussalam». fifa.com (بە ئینگلیزی). لە ٢ی شوباتی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ «Saga of Brunei's football association | The Brunei Times». ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە. ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ «FIFA SUSPEND BAFA». AFF - The Official Website Of The Asean Football Federation (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. ^ «Brunei suspended for government interference». Asian Football Confederation. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ «FIFA SUSPEND BAFA». AFF - The Official Website Of The Asean Football Federation (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.