هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەحرەین ( بە عەرەبی: منتخب الْبَحرَيْن لِكُرَّةُ الْقَدَم ) ھەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی پێی بەحرەینە و لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەحرەینەوە بەڕێوەدەبرێت. کە لە ساڵی ١٩٥١ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٦٦ پەیوەندی بە فیفا کردووە.[١] هەرگیز نەگەیشتوونەتە جامی جیھانیی فیفا, لە جامی ئاسیای ٢٠٠٤ پلەی چوارەمی بەدەستهێنا، لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا لە ئۆزبەکستانی بردەوە بەڵام لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بە ئەنجامی ٤-٣ بە ژاپۆن دۆڕا.[٢] دواتر بەحرەین لە یاری پلەی سێیەمدا بە ئێران دۆڕا و بەم شێوەیە پلەی چوارەمی بەدەستهێنا.[٣] لە ساڵی ٢٠١٩ ساڵێکی زێڕینی بەسەربرد، بۆ یەکەمجار هەردوو پاڵەوانێتی تۆپی پێی ڕۆژئاوای ئاسیا [٤]و جامی کەنداوی عەرەبی بەدەستهێنا.[٥]