هەڵبژاردەی تۆپی پێی کووەیت( بە عەرەبی: منتخب الكويت لكرة القدم ) هەڵبژاردەی نیشتمانی کووەیت و لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی کووەیت سەرپەرشتی دەکرێت . ساڵی ١٩٨٢ بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا بەشداری جامی جیهانی فیفای کرد و توانی یەک خاڵ لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بەدەستبهێنێت. لە جامی ئاسیادا کووەیت لە ساڵی ١٩٧٦ گەیشتە یاری کۆتایی و لە ساڵی ١٩٨٠ پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا . [١]