ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆماری ئەفریقای ناوەندی، کە ناسراوە وەک Les Fauves (فاوڤەکان؛ ڤاوڤ بە مانەی ئەندامی دەستەیەک لە نیگارکێش دێت کە ئارەزوویان بە فاوفیزم دەکرد کە شێوازێکی وێنەکێشانە)، ھەڵبژاردەی نەتەوەیی کۆماری ئەفریقای ناوەندییە وە لەلایەن فیدراڵیی تۆپی پێی کۆماری ئەفریقای ناوەندی کۆنتڕۆڵکراوە. ئەوان ئەندامێکن لە ھاوپەیمانی تۆپی پێی ئەفریقا (CAF). ھەرچەندە بەوەی ناسراون وەک یەکێک لە خراپترین یانە ئەفریقییەکان، یانەکە چەندین دەستکەوتی بەخۆیەوە بینیوە لە ساڵانی ڕابردوودا. ئەوان توانییان جامی CEMACی ٢٠٠٩ ببەنەوە بە بردنەوەیان لە گابۆن لە نیوەی کۆتایی جامەکە و بردنەوەیان لە گینێی ئیستوایی لە یاریی کۆتایی جامەکە بە ئەنجامی ٣–٠. پلەی یانەکە بەرزبەوە لە ٢٠٢ھەم بۆ ٨٩ لە ڕیزبەندی فیفا لە ڕێکەوتی ئابی ٢٠١٠ بۆ تەممووزی ٢٠١١. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠، ئەوان سەرسووڕھێنەرانە توانییان لە جەزائیر ببەنەوە بە ئەنجامی ٢–٠ لە قۆناغی گەییشتن بە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٢، بەوەش توانییان پلەی یەکەم بەدەستبێنن لە گرووپەکەیاندا. یانەکە بۆ یەکەم جار قۆناغی گەییشتن بە جامی جیھانیی فیفایان بردەوە لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٢ پاش ئەوەی بە ئەنجامی ٢–٠ لە بۆتسوانایان بردەوە.[١][٢]