ھەڵبژاردەی تۆپی پێی گینێ

هەڵبژاردەی تۆپی پێی گینێ
وڵاتی وەرزشگینێ
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتگینێ
ڕاهێنەرPaul Put، Luis Fernandez
کاپتنNaby Keïta
خاوەنFédération Guinéenne de Football
وێبگەhttp://www.feguifoot.com/
کۆدی وڵات لە فیفاGUI

ھەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی پێی گینیا (بە فەڕەنسی: Équipe de football du Guinée) نوێنەرایەتی گینێ دەکات لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی پیاوان و لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی گینێ سەرپەرشتی دەکرێت.[١][٢] ھەرگیز ھەڵبژاردەکە نەیتوانیوە بەشداری جامی جیھانیی فیفا بکات.[٣][٤] باشترین ئەنجامیان لە مێژووی بەشداریکردنیان لە پاڵەوانێتییەکان بەدەستھێنان بەدەست ھێنانی پلەی دووەم بوو لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ١٩٧٦. ھەڵبژاردەکە لە چوار پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا (٢٠٠٤ و ٢٠٠٦ و ٢٠٠٨ و ٢٠١٥) گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی. ھەڵبژاردەکە ئەندامی ھەردوو یەکێتی تۆپی پێی فیفا و یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقایە. یەکەم یاری تۆپی پێی پیشەگەرانەی خۆی لە یارییەکی دۆستانەدا لە دەرەوەی یاریگا لە ٩ی ئایاری ١٩٦٢ ئەنجامدا و بە ئەنجامی ٢–١ لە بە ھەڵبژاردەی تۆگۆ دۆرا. لە ساڵی ١٩٦٣ بۆ یەکەمجار بەشداری پاڵەواتنەکانی گەیشتن بە جامی ئەفریقا کرد.

دابینکەری جل و بەرگ[دەستکاری]

کۆمپانیا ماوە
فەڕەنسا ئێرنس ٢٠١٤–٢٠١٦
بەلجیکا سندیۆ ٢٠١٧
ئیتاڵیا ماکرۆن ٢٠١٨–٢٠٢٠
ھۆلەند ماسیتا ٢٠٢١–٢٠٢٢
ئەڵمانیا پوما ٢٠٢٢–ئێستا

ڕێزلێنان[دەستکاری]

پلەی دووەم (١): ١٩٧٦

پاڵەوانێتی و جامی تر[دەستکاری]

جامی ئەمیلکار کابرال
پاڵەوان (٥): ١٩٨١، ١٩٨٢، ١٩٨٧، ١٩٨٨، ٢٠٠٥
پلەی دووەم (١): ١٩٨٩

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Guinea - Detailed squad 2023". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-28.
  2. ^ "Guinea - Club profile". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-28.
  3. ^ "Guinea - Guinea - Results, fixtures, squad, statistics, photos, videos and news - Soccerway". int.soccerway.com. Retrieved 2023-12-28.
  4. ^ "FIFA". www.fifa.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-28.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]