یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٧ | |
---|---|
بەشێکە لە | جامی ئەورووپای ١٩٧٦-١٩٧٧ |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | ئیتاڵیا |
جێ | یاریگای ئۆڵمپیکو |
لە پێش | یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٦ |
لە دوای | یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٨ |
کاتی ڕوودان | ٢٥ی ئایاری ١٩٧٧ |
یانە بەشداربووەکان | یانەی بۆروسیا مۆنشنگلادباخ، یانەی تۆپی پێی لیڤەرپوول |
براوە | یانەی تۆپی پێی لیڤەرپوول |
ناوبژیوان | Robert Wurtz |
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٧ کۆتا یاریی وەرزی ١٩٧٦-١٩٧٧ جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە،کە بیست و دووەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو.لەڕۆژی ٢٥ی ئایاری ١٩٧٧ لەیاریگای ئۆڵۆمپیی شاری ڕۆمای ئیتاڵیا، لەنێوان یانەی لیڤەرپوولی ئینگلتەرا و یانەی بۆروسیا مۆنشنگلادباخی ئەڵمانیای ڕۆژئاوا ئەنجامدرا (شوێنەکە لە شاری بێرن لەلایەن لیژنەی بەڕێوەبەری یەکێتی ئەوروپا لە ١٧ی ئەیلوولی ١٩٧٦ یەکلایی کراوەتەوە) .[١] [٢] هەردوو یانە لە یەکەم یاری کۆتایی جامی ئەوروپادا بەشدارییان دەکرد، هەرچەندە پێشتر هەردوو یانە لە یاری کۆتایی خولی ئەورووپا لە ساڵی ١٩٧٣ یەکتریان بینیبوو، کە لیڤەرپوول بە کۆی گشتی لە دوو یاریدا بە ئەنجامی ٣-٢ بردنەوەی بەدەستهێنا.لیڤەرپوول لە ڕێگەی تێری ماکدێرمۆتەوە پێشکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام لە سەرەتای گێمی دووەمدا ئالان سیمۆنسن گۆڵی یەکسانکردنەوەی بۆ مۆنشنگلادباخی تۆمارکرد. لە ناوەڕاستی گێمی دووەمدا لیڤەرپوول بە گۆڵێکی سەری تۆمی سمیس پێشکەوتنی بەدەستهێنا .[٣][٤] لێدانێکی سزای فیل نیل دڵنیای کردەوە کە لیڤەرپوول بە ئەنجامی 3-1 یارییەکە بباتەوە[٥][٦] و یەکەم جامی ئەوروپای مسۆگەر کرد. ئەم سەرکەوتنە دوای ساڵێک بوو لە بردنەوەی خولی ئەورووپا ، ئەمەش بەو مانایە بوو کە بۆب پێزلی بووە یەکەم ڕاهێنەر کە لە وەرزی یەک لە دوای یەکدا جامی یەکێتی ئەوروپا و خولی ئەورووپا بباتەوە.[٧][٨]