یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٩ کۆتا یاریی وەرزی ١٩٧٨-١٩٧٩ جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە،کە بیست و چوارەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو.لەڕۆژی ٣٠ی ئایاری ١٩٧٩ لەیاریگای ئۆڵۆمپیی شاری میونشنی ئەڵمانیا، لەنێوان یانەی تۆتنگھام فۆرستی ئینگلتەرا و یانەی ماڵمۆی سویدی ئەنجامدرا.[١][٢] لە ئەنجامدا تۆتنگھام فۆرست توانی بە ئەنجامی ١-٠ بەسەر ماڵمۆی ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە.[٣] بۆ یەکەمجار لە مێژووی یانەکەدا بووە پاڵەوانی ئەورووپا. [٤]ئەم بردنەوەیە سێیەم سەرکەوتنی لەسەریەک بوو بۆ یانەیەکی ئینگلیزی لە جامی ئەورووپا، دوای سەرکەوتنەکانی لیڤەرپوول لە ساڵانی ١٩٧٧ و ١٩٧٨ .بەهۆی ئەوەی هیچ کام لەک دوو یانەیە یەکێک نەبوون لە یانە گەورەکانی ئەوروپا، یاریگای ئۆڵۆمپیادیۆنی میونشن هەندەرێکی زۆری تێدا کۆنەبووەوە ، یارییەکەش یەکێک نەبوو لە یارییە لوتکەکانی نێوان یانە گەورەکانی ئەورووپا.[٥][٦]
|
---|
جامی ئەرووپای ١٩٥٥-١٩٩٢ | وەرزەکان | |
---|
کۆتاییەکان | |
---|
|
خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ١٩٩٢ - ئێستا | وەرزەکان | |
---|
کۆتاییەکان | |
---|
|
|