یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨٦ کۆتا یاریی وەرزی ١٩٨٥-١٩٨٦ جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە،کە سی و یەکەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو.[١]لەڕۆژی ٧ی ئایاری ١٩٨٦ لەیاریگای ڕلە یاریگای ڕامۆن سانچێز پیزخوان شاری سێڤیلیای ئیسپانیا، لەنێوان یانەی ستیوا بوخارست و یانەی بارسێلۆنا ئەنجامدرا. ستیوا بوکورێستی ڕۆمانیا بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە لە بارسێلۆنای ئیسپانی بردەوە بە ئەنجامی ٢-٠، دوای ئەوەی ١٢٠ خولەکی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.[٢][٣] گۆڵپارێزی ستیوا هێلموس دوکادام هەر چوار لێدانەکەی بارسێلۆنای گەڕاندەوە کە دواتر ناوی لێنرا "پاڵەوانی سێڤییا". [٤] [٥]ئەمە یەکەم یاری کۆتایی جامی ئەورووپا بوو کە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و تاکە سەرکەوتنی ستیوایە لە جامی ئەورووپادا ، هەروەها یەکەم سەرکەوتنە لە تەنها دوو سەرکەوتنی یانەیەکی ئەورووپای ڕۆژهەڵات.[٦]