یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ١٩٩٥ لە نێوان ئەیاکس و میلان بەڕێوەچوو لە ڤیێنا. یارییەکە دووبارە یاریی کۆتاییی جامی ئەوروپا بوو لە ساڵی ١٩٦٩ و سێیەم یاریی کۆتاییی لەسەریەک میلان بوو لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا ، کە لەگەڵ یوڤێنتوس لە نێوان ساڵانی ١٩٩٦ بۆ ١٩٩٨ و ڕیاڵ مەدرید لە نێوان ساڵانی ٢٠١٦ و ٢٠١٨ هاوتایە. هەروەها میلان ئامانجی ئەوە بوو کە ڕیکۆردی ڕیاڵ مەدرید یەکسان بکاتەوە کە شەش جارخولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەدەستهێناوە. دوای 85 خولەک، پاتریک کلویڤێرت هێرشبەری یانەی ئەیاکس کە تەمەنی 18 ساڵ و 327 ڕۆژ،تاکە گۆڵی یاریەکەی تۆمارکرد و بووە بچووترین یاریزان کە لە یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا گۆڵ تۆماربکات.. [١] [٢]